کتێبی «کۆتایی ڕووداو لەکورتەچیرۆکی کوردیدا ساڵانی ۱۹۹۰ – ۲۰۰۰» بڵاوکرایەوە
ناسنامەی کتێب: «کۆتایی ڕووداو لەکورتەچیرۆکی کوردیدا ساڵانی ۱۹۹۰ – ۲۰۰۰»، کانیاو بەکر عەبدوڵا، چاپەمەنی خاک، کەلار ۲۰۲۱.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لەبنەڕەتدا نامەیەکی ماستەرە و بەسەرپەرشتی د. تاهیر عەلی ساڵی ۲۰۱٦ پێشکەشی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی کراوە. لێکۆڵینەوەکە لەپێشەکیی و سێ بەش و ئەنجام پێکهاتووە، لەبەشی یەکەمدا باس لەهونەری چیرۆک کراوە و بەسەرچوارتەوەردا دابەشکراوە.
تەوەری یەکەم تەرخانکراوە بۆباسکردنی ڕووداو لەڕوی تیۆرییەوە، لە تەوەری دووەمدا باس لەڕەگەز و توخمی ڕووداو لەناوچیرۆکدا دەکرێت، لە تەوەری سێهەم جۆرەکانی بونیادی ڕووداو خراوەتەڕوو، لەکۆتایی تەوەرەکەدا پەیوەندییەکانی ڕەگەزی ڕووداو بەڕەگەزەکانی( کارەکتەر، کات، شوێن) ڕوونکراونەتەوە. بەشی دووهەم بەناونیشانی پێگەوبەهای کۆتاییە لەچیرۆکی کوردیدا کەتێیدا چەمکی کۆتایی و هەرددووجۆری کۆتایی(کراوە، داخراو) بەتیۆریی و پڕاکتیکی لەناو کورتەچیرۆکدا دیاری دەکات و پەیوەندی نێوان دەستپێک وکۆتایی ڕوندەکاتەوە. هەرچی بەشی سێهەم و کۆتاییە تەرخانکراوە بۆ دیاریکردنی جۆرەکانی کۆتایی کەخۆی لەشەش جۆری کۆتایدا دەبینێتەوە وکاری لەسەرکراوە.
کانیاو بەکر عەبدوڵا
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێت: «کورتە چیرۆک وەک ژانرێکی ئەدەبی، دەتوانرێت لە چەندین ڕووەوە لێی بکۆڵرێتەوە و توێژینەوەی لەسەر ئەنجام بدرێت، کار لەسەر ڕواڵەت و ناوەڕۆکی بکرێت، وە دەکرێت هەریەکە لەوانیش بە تەنیا ببێتە کەرەستەی باسێک و کاری لەسەر بکرێت، لەناو ئەو ڕووانەی کورتە چیرۆکیشدا تەکنیکی ڕەگەزی(کۆتایی) بۆ باسەکە دەستنیشان کراوە و توێژینەوەکە بە ناونیشانی (کۆتایی ڕووداو لە کورتە چیرۆکی کوردیدا ۱۹۹۰-۲۰۰۰)بە کەرەستەی کرمانجی خوارووە لە ئەدەبیاتی باشووری کوردستاندا، هەوڵدانە بۆ تێگەیشتن لە ژانری چیرۆک بە گشتی ڕەگەزی ڕووداو بە تایبەتی لە ناو ئەمەشدا بایەخدانی تەواو بە ڕەگەزی(کۆتایی).
چیرۆک چەشنێکی بە پیت و بەرهەمێکی سوودبەخشە، سەردەمیش پێویستی بە شێوازێکی دیکەی گوزارشتکردن بوو، بۆ گێڕانەوەی ئەو ڕووداوانە ئەو شێوازەش کورتە چیرۆک بوو. ئەم ژانرەش پەخشانێکی هونەرییە و شێوازێکی تازەی چیرۆکە لە گۆڕانی بەردەوامدایە.
کورتەچیرۆکیش بەگەشەسەندنێکی هونەری چیرۆک دادەنرێت، بە بچوکی قەبارە و درێژییەکی دیاریکراو، خێرایی لە ڕەوتی گێڕانەوە و کورتبێژی وشە لە دەربڕیندا، سەرەڕای مامەڵە کردنێکی تایبەت لە دامەزراندنی شوێن و کەسایەتییەکاندا، لە جۆرەکانی تری ژانرەکان جیا دەکرێتەوە واتە کورتە چیرۆک دەقێکی داهێنەرانەیە و جێکەوتێک بە جێدەهێڵێ و دەبێتە دەقێکی مەعریفی. هونەریی ڕەگەزی کۆتاییش وەکوو رەگەزێکی بنچینەیی لە بونیادنانی دەقی کورتەچیرۆکدا خاوەنی گرنگی و تایبەتمەندی خۆیەتی و بەڕێگایەکی سەخت دادەنرێت بۆ چۆنیەتی کۆتایهێنان و قوفڵکردنی دەقەکە و یەکێکە لە قورسترین ئەو حاڵەتانەی کە نووسەر ڕووبەڕووی دەبێتەوە. هونەری کۆتایی پەیوەندییەکی پتەوەی بە هونەرەکانی دیکەی دەقەوە هەیە وەک (دەستپێک، گرێچن، ناوەند)، ئەم هونەرانەش لە ناو کورتە چیرۆکدا پێکەوە
پێرستی کتێبەکەش بەم شێوەیە:
بەشی یەکەم: هونەری چیرۆک
تەوەری یەکەم: ڕووداو لە ڕووی تیۆرییەوە
تەوەری دووەم: توخمی ڕووداو لە چیرۆکدا
تەوەری سێیەم: بونیادنانی ڕووداو
یەکەم: بوونیادی بەدوای یەکدا هاتوو
دووەم: بونیادی چونە ناویەک
سێیەم: بونیادی هاوتەریب
چوارەم: بونیادی بازنەیی
تەوەری چوارەم: پەیوەندیەکانی ڕووداو لەگەڵ ڕەگەزەکانیدا
یەکەم: پەیوەندی بە کاراکتەرەوە
دووەم: پەیوەندی بە کاتەوە
سێهەم: پەیوەندی بە شوێنەوە
بەشی دووەم: پێگەو بەهای کۆتایی لە چیرۆکی کوردیدا
تەوەری یەکەم: چەمکی کۆتایی
کۆتایی کراوە
کۆتایی داخراو
تەوەری دووەم: پەیوەندی دەستپێک و کۆتایی
تەوەری سێیەم: هونەری کۆتایی ڕووداو
بەشی سێیەم: جۆرەکانی کۆتایی لە کورتە چیرۆکی کوردیدا
تەوەری یەکەم: کۆتایی وەکوو هونەری چیرۆک
تەوەری دووەم: جۆرەکانی کۆتایی ڕووداو لە کورتە چیرۆکدا/شیکردنەوە
کۆتایی دیالۆگی
کۆتایی وەسفی
کۆتایی کورتکراوەیی
کۆتایی خۆدوێندەری
کۆتایی هەواڵی
کۆتایی فەزایی
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.