خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە» بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب:  «ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە»، شەهریار مەندەنیپوور،  لە فارسییەوە: هیوا عەزیزی،  دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی ٢٠٢٣.

شەهریار مەندەنیپوور لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٥، نووسەری نەوەی سێهەمی دونیای چیرۆک و چیرۆکنووسیی ئێرانە کە بە کۆمەڵە چیرۆکەکانی “هەموو سێبەری ئەشکەوت”(١٣٦٨)، هەشتەم ڕۆژی زەوی (١٣٧١)، وەک یەکێک لە دیارترین چیرۆکنووسان دێتە دونیای کۆمەڵگەی ئەدەبیی ئێرانەوە. هەر یەک لە کۆمەڵە چیرۆکەکانی “مۆمیا و هەنگوین” و “مانگی نیوەڕۆ”ی لە ساڵی ١٣٧٧ بڵاوکردەوە. «مەندەنیپوور هەر لە یەکەم چیرۆکەکانیەوە ئاشکرای دەکات کە خاوەنی بیرێکە و هەوڵ ئەدات بۆ تەعبیرکردن لەو بیرەی خۆی، ستراکتوور و دەنگێکی گونجاو بدۆزێتەوە». ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە لە نۆ چیرۆک پێکدێت کە بابەتی چیرۆکەکان کێشەی کۆمەڵایەتی و پرسی خۆشەویستییە. ئەم بەرهەمە سەرجەم شازدە جار و بە زیاد لە ١٩ هەزار نوسخە، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی مەرکەزەوە چاپکراوە.

ڕۆژهەڵاتی وەنەوشە یەکێک لە بەرهەمە باشەکانی مەندەنیپوور لەقەڵەمدەدرێت.

ئەم کتێبە چەندین گێڕانەوەی بە گۆشەنیگای جیاوازەوە هەیە کە لە پرسی خۆشەوسیتی و خیانەت و دابڕان دەدوێن. بەدەر لەوەی حیکایەتخوان کێیە، گێڕانەوە بە چەشنێک ئەنجام دەدرێت کە هەم چاوێک بە واقیعی بەرهەستدا دەگێڕێت، هەمیش ڕوانینێکی لەسەر مێژوو هەیە. ئەمە جگەلەوەی ڕۆدەچێتە قووڵایی بیر و مێشک و ختورە و خەیاڵی کاراکتەرەکانەوە.

شەهریار مەندەنیپوور

لە تایبەتمەندییەکانی دیکەش کە مەندەنیپوور خۆی لە چاوپێکەوتنەکانیدا ئاماژەی پێدەدات، شێوازی بەکارهێنانی زمانە لە بەرهەمەکانیدا. هەرچەند خۆی دەڵێت پێی خۆش نییە بەرهەمەکانی بخرێنە چوارچێوەی ستایلێکی تایبەتی نووسینەوە، بەڵام پرسی فۆرم و زمان بایەخێکی زۆریان لەلای ئەم نووسەرە هەیە:

بەڕای من ئەو نووسەرەی هەموو چیرۆکێکی خۆی بە تاکە یەک زمان بنووسێت، نووسەرێکی فاشیل، یان هیچ نەبێت نووسەرێکی یەکلایەنە و تاکڕەهەندە. زمان ئامانجی نووسینە، کەواتە ئامرازێک بۆ نووسینی چیرۆک نییە و نووسەر دەبێت بتوانێت شەبەنگێک لە کۆمەڵێک زمانی جیاواز بەکاربهێنێت.

هیوا عەزیزی

مەندەنیپوور لە چاوپێکەوتنێکدا لەمەڕ چۆنیەتی تێکەڵکردنی فۆرم و ناوەڕۆک لە بەرهەمەکانیدا دەڵێت:

فۆرم هەموو شتێکە لە نووسینی چیرۆکدا. بۆ پتر و پتر لە هەزاران جار، ئەمەندە و ئەمەندە چیرۆک و چیرۆکی گوێ ئاگردان لەم جیهانەدا نووسراون و گێڕدراونەتەوە. بەڵام ئێمە ئەمانەوێت چی بگێڕینەوە؟ کامە چیرۆک ماوە نەگوتراوبێت و نەگێڕدرابێتەوە، بۆیەش دەبێت هەوڵ بدەین لە فۆرمێکی نوێدا بیگێڕینەوە.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابەتەکە ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *