خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / ژمارەی دووهەمی مانگنامەی فەراتاب بڵاو کرایەوه.

ژمارەی دووهەمی مانگنامەی فەراتاب بڵاو کرایەوه.

ژمارەی دووهەمی مانگنامەی ئەلکترۆنی فەراتاب

پێگه‌ی هه‌واڵنێری ماڵی کتێبی کوردی– مانگنامەی فەراتاب، گۆڤارێکی ئەلکترۆنی مانگانەیە، سەر بە ماڵپەری فەراتاب، کە هەوڵدەدات بە شێوەیەکی زانستی و پسپۆڕانە گۆڕانکاری و مژارگەلی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و دیکەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕووماڵ و شڕۆڤە بکات.

ژمارەی دووهەمی مانگنامەی فەراتاب، بە ٧ فایلی تایبەت و ١٠٥ یادداشت، راپۆرت و وتووێژ، لە ٧٦ لاپەڕەدا کە بریتین لە کۆمەڵێ بابەتی سیاسی، نێونەتەوەیی، کولتووری، گەشتیاریی، ئابووری و زانستی پزیشکی سەبارەت بە بابەت و ڕووداوگەلی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.

فایلەکانی ژمارەی دووهەمی مانگنامەی فەراتاب، کە پەروەندەی «داوود کُرد» سەبارەت بە هونەرمەندی پایەبەرز، مامۆستا مەزهەر خالقی فایلی تایبەتیی پێکدێنێت، بریتین لە:

١. فایلی یەکەم/ پارلەمان، هەڵبژاردن و گەشەنەکردوویی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا.

٢. فایلی دووهەم/ داوود کورد: رێزگرتن لە هونەرمەندی پایەبەرزی مووسیقای کوردی، مامۆستا مەزهەر خالقی

٣. فایلی سێهەم/ مێژوو: چریکی لیبراڵ، هەڵسەنگاندنی کارنامەی سیاسی و خەباتگێڕیی نەوشیەوان مستەفا ئەمین

٤. فایلی چوارەم/ نێونەتەوەیی: سەرۆکی دووهەم، ئاوڕدانەوەیەک لە ئاستەنگەکانی بەردەم سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان

٥. فایلی پێنجەم/ گەشتیاریی تەندروستی: ناساندنی توانا و ڕاژە پزیشکییەکاتی کەرتی تەندروستیی وڵاتی ئێران

٦. فایلی شەشەم/ سنوور و ژیان: هەوراز و نشێوەکانی پەیوەندی ئابووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان

٧. فایلی حەوتەم/ فەراسەفەر: ناساندنی سێ شوێنەوار و ناوچەی گەشتیاریی؛ بێستوونی کرماشان. ئەرگی بلقەیسی خوراسانی باکوور و مووزەخانەی سلێمانی

?داگرتنی فایلی ژماره‌ی ۲ی فه‌راتاب

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *