خانه / ماڵتی میدیا / شیعری «مژده‌» به‌ ده‌نگی شاعیری مه‌زن عەبدوڵا پەشێو

شیعری «مژده‌» به‌ ده‌نگی شاعیری مه‌زن عەبدوڵا پەشێو

شیعری «مژده‌» به‌ ده‌نگی شاعیری مه‌زن عەبدوڵا پەشێو

گوێم لێ بگرن!
مژدەم پێیە، بۆ هەمووتان:
کەفەڵپان و ڕیوەڵەتان،
زڕتەبۆز و بوودەڵەتان،
سیخوڕ و بەچکەسیخوڕتان،
سکرتێر و تڕژمێر و میراخوڕتان،
یەک یەک وەزیر و گزیرتان
قونکی پیاز و سەری سیرتان
دەیڵێمەوە،
مژدەم پێیە بۆ هەمووتان:
سەر و سەکوت بە بۆیاخ و بێ بۆیاختان،
فایلسووک و فایلقورسی شار و شاختان
ملیۆنێر و ملیاردێرتان
یەکژنداری بەردکونکەرە و
دەژنداری بنزگتێرتان،
گوێم لێ بگرن،
چونکە ئێوە لەم دنیایە،
کۆبوونەوەی شەووڕۆژتان دوایی نایە،
چونکە ئێوە،
هەموو عومر
ئەم بۆ لای ئەو،
ئەو بۆ لای ئەم،
هەر خەریکی ڕاکەڕاکەن
چونکە ئێوە لە گۆڕیشدا
بێ یەکتری قەت هەڵناکەن،
خەونم دیوە
مژدەم پێیە بۆ هەمووتان:
کە دەشمرن،
خەمتان نەبێ، دڵنیا بن…
لە دۆزەخدا کۆ دەبنەوە،
کۆ دەبنەوە و هاوێر نابن!

عەبدوڵا پەشێو
٢/٢/٢٠١٩

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە – کتێبی کارڵ» بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *