خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / کتێبی “دفتر سرخ” کۆمەڵە شیعری عەبدوڵا پەشێو ڕوونوێنی کرا.

کتێبی “دفتر سرخ” کۆمەڵە شیعری عەبدوڵا پەشێو ڕوونوێنی کرا.

کتێبی “دفتر سرخ”  کۆمەڵە شیعری عەبدوڵا پەشێو بە وەرگێرانی دوکتۆر میرموکری بۆ زمانی فارسی لە پێشانگای نێونەوەیی کتێبی سنە ڕوونوێنی کرا.

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»_نوێترین بەرهەمی وەرگێڕانی ” دوکتور مەنیژە میر موکری” لە ژێر ناوی دفتر سرخ چاپ و بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبە دووەمین کتێبی دوکتۆر میرموکرییە و لە لایەن ناوەندی گوتارەوە چاپ بووەو لە نۆهەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سنە کە ۱۰ هەتا۱۵ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە دەچێت کەوتوەتە بەر دەستی خۆێنەران.

 شیاوی ئاماژەیە ڕێ وڕەسمی پەردەلادان و واژۆکردنی ئەم بەرهەمە ئەدەبییە روژی پێنج شەممە واتە ۱۱ ی ڕەزبەر ۹۸ی هەتاوی لە کاتژمێر ۵ و ۴۵ هەتا ۷ ی ئێوارە لە پێشانگای کتێبی سنە بەڕێوە چوو و پێشوازییەکی باشی لێکرا.

شیاوی ئاماژەیە وەرگێڕ لە سەرەتای “دفتر سرخ ” دا وتارێکی بۆ ناساندنی پەشێو و شێعرەکانی نووسیوە و بە شێوەیەکی زانستیانه و رەخنەیی پەرژاوەتە سەر شیعر و روانگەی ئەدەبی مامۆستا پەشێو.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *