خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / دیمانەیەکی تایبەت لە گەڵ دوکتۆر عەلی ئوڵفەتی سەبارەت بە دۆخی ئەوڕۆی شیعری کوردی

دیمانەیەکی تایبەت لە گەڵ دوکتۆر عەلی ئوڵفەتی سەبارەت بە دۆخی ئەوڕۆی شیعری کوردی

دیمانەیەکی تایبەت ماڵی کتێبی کوردی لە گەڵ دوکتۆر عەلی ئوڵفەتی سەبارەت بە دۆخی ئەوڕۆی شیعری کوردی

ئاماده‌کار: سه‌رگوڵ ئاره‌ش

یەکێک لەو بابەتە هونەریانە کە ئەمڕۆ لە جیهاندا هێشتا زیندووە, شیعرە کە وەکوو بوونەوەرێک گەورە دەبێت و گەشە دەستێنێ و هەر ڕۆژ ڕەوتێتر و ڕەنگێکتر لە خۆی دەنوێنێ.

لە ڕوانگەی منەوە شیعر ناچێتە خانەی ئەدەبەوە بەڵکوو جۆرێک لە هونەرە و ئەبێ تێبکۆشین بۆ ئەوەی شیعر ڕێگای خۆی لەم بوارەدا بدۆزێتوە گەرچی بە دڵنیاییەوە شیعر ئەم ڕێگا دەپێوێت و ناچار هەر بەرەو لای هونەر دەگەڕێتەوە.

من بۆ حاڵی شیعر زۆر نیگەرانم و وا هەست دەکەم شیعر بۆتە ئامێرێک بۆ گەیشتن بە هەندێ ئامانج واتا شۆناسی سەربەخۆی نیە و شیعر بۆ شیعر ناوترێت و خزمەتی هەندێ بابەتیتر دەکات بۆ وێنە وەکوو ئەوەی کە پێشتر لە خزمەت ئاییندا بووە و ئەمڕوکانەش بە ناوی شیعری مودێڕن لە خزمەتی فەلسەفەدایە.

من نەک وەکوو شاعیرێک بەڵکوو وەکوو بەردەنگ لە خوێندنەوەی شیعر چاوەڕوانی ئەوە دەکەم دەلاقەئێکم بۆ بکاتەوە تاکوو لەوێوە بۆ جیهان بڕوانم بەڵام ئەوەی دەمەوێ نایبینم و پێم وایە ڕەنگە شیعر لە باری چەندایەتیەوە ڕەوتێکی سروشتی تێپەڕ بکات بەڵام لە باری چۆنایەتیەوە وڵامدەرەوەی داخوازیەکانم نیە.

لە ڕوانگەی منەوە شیعری کوردی و فارسی هر دوو ڕەوتێک تێپەڕ دەکەن و شیعریەت لە هیچیاندا نابینم.

لە ۳۰ ساڵی ڕابردوو ڕەوتێکی تازە لە ئیلام و کرماشان دەستی پێ کرد کە ئاکامی گۆرانی کۆمەڵگا و زۆر بوونەوەی میدیا و پێوەندی لە گەڵ جیهانیتر و خوێندنەوەی بەرهەمی کەسانیتر بوو و بەستێنی بۆ کاری هونەری و بە تایبەت شیعر ئامادە کرد کە تا ئێستاش درێژەی هەیە بەڵام بە گشتی بەرهەمی ئەدەبیاتی کوردی خواروو لە چیرۆک و ڕۆژنامە و شیعر و … لە دیکەی زاراوەکان کەمترە.

بەدوای ڕێک و پێک کردنی بەرهەمەکانی ڕابردووم و نامەوێ چیدی شیعری فارسی بڵێم و تێدەکۆشم بە وتنی شیعری جیاواز و هونەری, عەلی ئولفەتیکیـتر بناسێنم.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *