خانه / هه‌واڵه‌کان / سی و هەشتەمین میهرەجانی فیلمی فەجر لە پەردیسی سینەما بەهمەنی سنەدا بەڕێوە دەچێت.

سی و هەشتەمین میهرەجانی فیلمی فەجر لە پەردیسی سینەما بەهمەنی سنەدا بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی هەواڵی ماڵی کتێبی کوردی؛ رۆژی شەممە ١٢ی ڕیبەندانی ١٣٩٨، لە کونفرانسیکی رۆژنامەوانی و ڕاگەیاندندا بە ئامادەبوونی دەزگا پەیوەندیدارەاکن خشتەی بەرنامە و چالاکییەکانی میهرەجانی فەجری ئەمساڵی پارێزگای سنە ڕاگەیەندرا.

عوبەید ڕوستەمی، سەرپەرشتی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسڵامیی پارێزگای سنە، ڕایگەیاند: ئەمساڵ کۆمەڵێک بەرنامەی فرە چەشن لە بواری فەرهەنگ و هونەردا داڕێژراوە.

سەبارەت بە بەشی فیلمی میهرەجانی فەجر بەڕێز ڕوستەمی ئاماژەی کرد: بڵاوکردنەوەی هاوکاتی فیلمەکانی سی و هەشتەمین میهرەجانی فیلمی فەجر لە ١٥ تا ٢١ی ڕێبەندان لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی شاری سنەدا بەڕێوە دەچێت. بۆ بەشی منداڵانیش ٥ فیلم بەیانیان بە شێوەی خۆڕایی بڵاودەکرێتەوە. لە بەشی پەروانەها، نگاهی نو و سەودای سیمورغ¬یشدا ١٣ فیلم ئێواران بڵاودەکرێتەوە.

سەرپەرشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسڵامیی پارێزگای سنە سەبارەت بە ئاسانکاری بە مەبەستی بەشداری زیاتری خەڵک لە ئیکرانی فیلمەکاندا ڕایگەیاند: لە بەشی منداڵاندا پەیوەندییەک لە گەڵ ئیدارەی ڕاهێنان و پەروەردەدا کراوە تاکوو بواری باشتر بۆ ئامادەبوونی منداڵان بڕەخسێنین. سەبارەت بە بەهای بلیتی فیلمەکانیشدا گوتی: بە پێی هاوئاهەنگییەکان نرخی بلیت بۆ بەشداران دە هزار تمەنە و ئەگەر بلیتی فیلمەکان بە شێوەی بۆکس وەربگیردرێت بەهای بلیتی هەر فیلمیک دادەبەزێت بۆ ٨ هزار تمەن. کۆمەڵێک داشکاندنی جۆراوجۆریش کراوە بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەتی و هتد کە لە ١٠ تا ٥٠ لە سەد داشکاندن لە خۆ دەگرێت.

بەرێز ڕوستەمی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەمساڵ مەراسیمی دەسپێکردن بە ڕێوە ناچێت و بە پێی هاوئاهەنگیی جێگری هونەری و ئەنجومەنی سینەمایی گەنجانی پارێزگا، تێچووەکانی تەرخان دەکرێت بۆ یارمەتیی لێقەوماوانی لافاوی پارێزگای سیستان و بەلووچستان.

عوبەید ڕوستەمی لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند: هیوادارین هاوڕێیانی میدیاکار و بەشی میدیای گشتی ڕۆڵێکی باش لەم بۆنەدا ببینن.

ئەمین مورادی، سەرۆکی حەوزەی هونەری شۆڕشی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان لەم کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند: باوەڕمان وایە کە پێویستە لە گەڵ دامودەزگاکانی تردا لە فەزایەکی یەکگرتوو و هاوکاریدا هەنگای بنێین و ئیشتاش بە هاوکاریی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسڵامیی لە بڵاوکردنەوەی فیلمەکانی میهرەجاندا دڵخۆشین.

مورادی دواتر تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بەرنامەی میهرەجانی فەجری ئەمساڵ کە هەندێکیان بریتین لە: دانانی بەردی بناغەی پەردیسی سینەمایی سەقز، بەڕێوەچوونی شەوی شیعری ئینقلاب لە بیجار، بڵاوکردنەوەی بانگهێشتی دووساڵانەی وێنەکێشیی کوردستان و….

سامان ئەحمەدی جێگری هونەریی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسڵامیی پارێزگای سنە لە کونفرانسەکەدا ڕایگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا شایەتی دامەزراندنی دوو سینەما لە شاری سەقز دەبین، کە یەکێک لەو دوو سینەما لەسەر دەستی بەشی هونەری دادەمەزرێت و لە لایەن ڕێکخراوی بواری سینەمایی وەزارەتی ئیرشاد ٤٨٠ ملیون تمەن یارمەتیی بۆ تەرخان کراوە و بۆ سینەمای دووهەمیش کە لە ئەستۆی شارەوانیی شاری سەقزە یەک میلیار و دووسەد ملیون تمەن تەرخان کراوە.
ئەحمەدی ئاماژەی دا کە: پرۆژەی سینەمای بانە لە پێشوەچووندایە و هەوڵ دەدەین سینەماکانی کامیاران و قروەش پرۆژەیان بچێتە بواری جێبەجێکردن.

.ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *