خانه / دسته‌بندی نشده / چەند دێڕێک لە کتێبی «گۆڕەشار» بەرهەمی سەید قادر هیدایەتی

چەند دێڕێک لە کتێبی «گۆڕەشار» بەرهەمی سەید قادر هیدایەتی

به‌شێک له‌ کتێبی «گۆڕه‌شار» به‌رهه‌می سه‌ید قادر هیدایه‌تی

تووشی ببوو دەردی گۆڕەشارێ

هەر تاوە هەزار چەلان، نە جارێ

مەم و زین؛ خانی، و: هەژار

گا نا جا خۆ گا نا خا نم گۆ ڕی گا نا با بی گا نا دەز گاتان گا نا گا نا گۆ ڕی گا نا با بی خۆش تان و نەخۆش تان گا نا گا نا گۆ ڕی گووم خوارد خودایە ئەوە زەینم بۆ وایە؟ کوا ماریا دەستم؟ کەس نازانێ چی بە زەینم‌دا دێ. زەین شتی سەیری پێدا دێ ئەگەر هەڵسووڕێ و زمان لەکۆڵی بێتەوە جاری وایە. لاپەڕە ٩٥

خوێن بەرەو من خوێن دێ خوێن لە خوێن‌دا سوور خوێن دەکەوێ خوێن دەکەوین خوێن زۆرە خوێن خوێناوی خوێن سوورە سوور دەسووڕێ سەر دەسووڕێ دەست دەسووڕێ تۆ دەسووڕێی دەزگا دەسووڕێ تەخت دەسووڕێ وڵات دەسووڕێ سپی سوور دەسوورێ ڕەش سوور دەسووڕێ سوور سوور دەسوڕێم سوور سوور دەسووڕێین دڵم پێکدا دەسووڕێ سەرم سووردا دەسوڕێ دڵم سووڕدا دەسووڕێ سوورم سووڕدا دەسووڕێ وە کوللون فی فەلەکین چەرخ و فەلەک. دابەزە ڕۆڵە دابەزە شازدە سووڕەکەت تەواو بووە… لاپەڕە ١٥٥

ئێرە لە ژێر چاوەدێریی دوربینەکان دایە. ئەوێ لە ژێر چاوەدێریی دووربینەکان دایە. دەرێ، ژوورێ، سەرێ، خوارێ، ماڵێ، دیوەکەی خۆت، تەختەکەی خۆت، بۆخۆت، دڵ و دەروون و ڕەگەکانیشمان لە ژێر لە ژێر چاوەدێریی نازانم کێ دایە. دنیا بۆتە نازانم چییەکی شیشەیی و مەجازی. کوێم ماوە نەیبینن؟ کوێم ماوە دەستی لێ نەدەن؟ چیم ماوە ئازمایش نەکرێ؟ کوێم ماوە عەکسی نەکێشرێ؟ چی ماوە لە ژێر چاوەدێریی دووربینەکان‌دا نەبێ؟ شەو و ڕۆژ تەجاوەز و دەست‌درێژیمان پێ دەکرێ ماریا. لاپەڕەی ١٤٢

ئازاد ئاغام دەیگوت ئێمەش وەک ماڵی نازانم کێی جیرانمان دوربین دادەنێین؛ وڵات زۆر نائەمن و دز زۆر بووە زۆر. وەڕەزم لەو هەموو دووربینە، دووربینەکان خۆیان لە دزەکان دزترن. لاپەڕە ۲۶

هیچ ترسوو نەبێ. گوتی چی ئەو ژنەتیوە؟ نازانم گوتی بایدیمیر چی؟ گوتی بەڕێز بایدیمیر نازانم کوردستان چییە یان نازانم گوتی کوردستان لە کوێیە؟ شتێکی وای گوت. ئەوەتا. ئەوەتا. ئەوەتا لێرەدایە. لە دڵم‌دا. هەزاران جاری دیکەش چاوی لێ بکەمەوە، نازانم بۆ وایە، هەر چاوی لێ دەکەمەوە لەو ویدۆیە. ئەو ژنەتیوە گوتی نازانم خەریتە و نەخشە و گووی تۆ بە هەموو نەخشە و نازانم چییە کانی دنیا خانم. ڕۆڵە ئازاد ئەو ویدۆیە زوو بسڕەوە؛ باش نییە. سڕیومەتەوە ئـ ئاغا. بەڵام هەر ناسڕدرێتەوە نازانم بۆ وایە. نازانم بۆ وام؛ زۆر شتم لە بیر چۆتەوە و زۆر شتیشم بە زۆر لە بیر ناچێتەوە. لاپەڕە ۱۹۱

باشە نیشتمان بۆ ڕقی دنیات لە نیشتمانە؟ چۆنت فکر بە ڕا ڕا ڕا نازانم چی چی گەیشتووە؟ بۆخۆت ئەو نێوەت دیتەوە؟ نا پێشنیاری دادە نازانم نێوێکی عەڕەبی بوو. دادە نازانم نێوێکی عەڕەبیش نێوی حۆی گۆڕیوە ڕیوە ڕیوە. گوتی نیشتمان نێوێکی ناشەرعی و ڕەگەزپەرستانەیە تانەیە تانەیە. ئۆممەتی نازانم چی و ئاڵای نازانم کوێ. سەرم دەخوڕێنم و بێزارم لە هەمووشتێک. لاپەڕە ١٦٧

ماریا باسی جیت بۆ بکەم؟ تۆ حەتمەن دەزانی چیمان گرتووە و چیمان نەگرتووە. بە زانستەکانیانەوە و بە سەدان کارناسی چی و چی و چی دنیای مجازی و زی و زی فێرمان دەکەن بۆمیز چی لێ بکەین و تییەح جیهان چەن جوان و خۆش و وانێکە. فێرمان دەکەن بۆگەن و گەن لە دەروونی خۆمانمان دێ و دێ دەنگە دەنگەکە لە کاسە سەری خۆمانمان دایە دایە و خەتابار خۆمانین. ڕۆڵە هەموو عادەتیان گرتووە تۆ هەر عادەتت نەگرتووە؟ لاپەڕەی ٩٠

خانم‌کێی مانتۆسپیی موبایل‌بەدەست کارتی پەرستاری لە مل کەی وەسڵم دەکەی ئاخە درەنگە ماریا زۆر درۆزن بووی موبایلی سووربەدەست لەو وەختەوە دوو دەرزییەکەی توند لە دەستم هەڵچەقاندووە و گەڵی کەمێک داچەقاندووە میز دەکا بەسەرم‌دا یان موبایل دەکا بەسەرم‌دا لاپەڕە ٩٦

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەرەو یۆبیلی زیونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *