خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی «میخاییل باختین: سەودای وتووێژ، پێکەنین و ئازادی»

ناساندنی کتێبی «میخاییل باختین: سەودای وتووێژ، پێکەنین و ئازادی»

ناساندنی کتێبی «میخاییل باختین: سەودای وتووێژ، پێکەنین و ئازادی»، پێشەکی و ورەگێڕان؛ دوکتور بەختیار سەجادی

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی» ناوەڕۆکی کتێبەکە بریتیە لە چەندین بابەت سەبارەت بە؛ ژیان و ڕوانگە و بیر و هزری باختین، وەکوو یەکێک لە گەورەترین بیرداڕێژانی سەدەی بیستەم کە بریتین لە کۆمەڵە وتارێکی رەخنەیی و تیۆریکی خودی میخاییل باختین و چەند وتارێکی رەخنەگران و بیرمەندانی تری وەکوو لووسیەن گۆڵدمەن، ژولیا کریستاڤا، تێزڤێتان تۆدۆرۆڤ، رۆمەن یاکوبسن و ژان ئیڤ تادیە.

تایبەتمەندی بەرچاوی ئەم بەرهەمە کە لە وەرگێڕانێکی ساکار و پەتی جیای دەکاتەوە و ڕوویەکی توێژەینەوە و ڕەخنەگرانەی پێدەبەخشێت، پێشەکیی تێر و تەسەلی ئەو کتێبەیە کە بە قەڵەمی دوکتۆر بەختیار سەجادی لە دوو بەشی جیاوازدا خراوەتە سەر کتێبەکە.

بەشی یەکەم بریتیە لە وتارێک سەبارەت بە باختین کە ڕەنگە کامڵترین نووسین بێت کە تاکوو ئیستا بە زمانی کوردی لەسەر باختین بەرهەم هاتبێت.

بەشی دووهەمیش بریتیە لە بابەتێکی زمانناسی دەربارەی زمانی کوردی و دۆخی هەنووکەیی ئەو زمانە و ئاستی گەشە سەندنی بەرانبەر بە ئاڵوگۆڕە زانستی و گشتییەکانی دونیای زمان و ئەگەر و پێشهاتەکانی بەردەم داهاتووی ئەو زمانە.

جێی ئاماژەیە ئه‌م کتێبه‌ دوو جار له‌ چاپ دراوه‌؛ بۆ یه‌که‌م جار ساڵی ۲۰۰٨ لە لایەن دەزگای موکریانیەوە له‌ هه‌ولێرچاپ کراوه‌ و چاپی دووهه‌میشی ساڵی ۱۳۹٤(۲۰۱٥) له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوکردنی گوتار له‌ سه‌قز چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

فایلی PDFی بەشی دووهەمی پێشەکی کتێبەکە کە سەبارەتە بە ئاستی گەشە سەندنی زمانی کوردی (لاپەڕەکانی ٢٠-٢٩) بە ئیجازەی نووسەر پێشکەشتان دەکەین. ئەم مافە تەنیا بۆ ماڵی کتێبی کوردی پارێزراوە.

?بۆ داگرتنی فایلی PDF ی بەشی دووهەمی پێشەکی کتێبەکە کە سەبارەتە بە ئاستی گەشە سەندنی زمانی کوردی  ببنه‌ ئه‌ندامی ماڵی کتێبی کوردی:

http://t.me/KurdishBookHouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *