خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وەسیەتنامەی گابریێل گارسیا مارکێز

وەسیەتنامەی گابریێل گارسیا مارکێز

وەسیەتنامەی گابریێل گارسیا مارکێز

وەرگێڕان : عەلی سۆهرابی

ئەمە, ماڵئاوایی یان وەسیەت نامەی یەکێ لە کەڵە پیاوانی ئەدەبی سەدەی بیستەم و بەرەندەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبی وخولقێنەری کتێبی سەدساڵ تەنیایی, گابریێل گارسیا مارکێزە,کە تووشی شێرپەنجە ببوو و دەیزانی کە تەمەنی زۆر ناخاینێ و دەرفەتی نییه.
سەرنج بدەن کە لەم نامیلکەدا, مارکێز , چۆن ماڵئاوایی لە جیهان وخوێنەرانی خۆی دەکات!

ئەگەر ئافەرێنەر, بۆ کاتێ لە بیری دەکرد کە من مرۆڤێکی داڵگۆشت زیاترنیم و دەرفەتێکی کورتی بۆ ژیان پێ دەدام, لەم دەرفەتە زێڕینە بەباشترین شێوە کەڵکم وەردەگرت. ڕەنگە هزر و بیرم نەهێنایەتە سەر زارم, بەڵام بێگومان هەرچێکم بگوتبایە بیرم لێ دەکردەوە.

شتەکان نە لە بەر بایەخیان, بەڵکوو بە بۆن هێماکانیانەوە سەرنجم دەدان. کەمتر دەنووستم و زیاتر دەپەرژامە خولیاکانم. چون لە بریتی هەر خولەک چاو لێکنان ,۶۰چرکە ڕووناکی ,لە کیسمان دەچێ.

ڕێگام ڕێک لەو شوێنەوە دەس پێ دەکردەوە کە خەڵک هیوایان پێی نەمابوو. کاتێکیش لە پێخەف جوێ دەبوومەوە, کە خەڵک هێشتا لە خەودا بوایەن.

ئەگەر ئافەرێنەر, دەرفەتێکی کورتی دیکەی پێ دەبەخشیم ; ساناتر جل و بەرگم دەپۆشی. خۆم لە تیشکی هەتاو دەگەوزاندو ,نە هەر جەستەم, کە ڕۆحیشم لە بەربەرۆچکە دەگرت .بە هەمووانم دەسەلماند کە بە هۆی پیری نییە,کەعاشق نابن, بەڵکوو ئەوکات پیر دەبن,کە ئیتر عاشق نەبن. باڵم دەبەخشی بە منداڵان, بەڵام وێڵم دەکردن تا خۆیان فێری هەڵفڕین بن. پیرەکانم حاڵی دەکرد کە بە هۆی پیری نییە کە مەرگیان دەگاتێ, بەڵکوو غەفڵەت ودەبەنگ بوونیانە لە ئێستا.

زۆرشت لە ئێوەی خوێنەرم فێر بووم .

فێربووم ; هەموو حەزدەکەن, لە لووتکەدا بژین. بەڵام لە بیر دەکەن کە سەرکەوتن لە کێو, زۆرگرینگترە. فێربووم ; کاتێ منداڵێ, قامکە زلەی باوکی لە مستی دا دەگووشێ, هەتا هەتایە, باوک گیرۆدەی عەشقی خۆی دەکات.

فێربووم ; مرۆڤ, تەنیا کاتێ حەقیەتی , لە سەرۆ بۆ خوار بڕوانێ, کە بیهەوێ , یارمەتی بدات و دەستی هەژارێ بگرێ.

زۆر شت لە ئێوەی خوێنەرم فێربووم.

هەستـتان بە باشی بدرکێنن و بیرۆکەتان بە ئاکام بگەینن. ئەگەر بتزانیبا ئەمڕۆ دوایین ڕۆژمە تۆ دەبینم, بە تەواوی تواناوە لە ئامێزم دەگرتی و ڕام دەمووسای, تاببمە کێشکچی ڕۆحت. ئەگەر دەمزانی ئەمە دوایین کاتەکانی ژیانمە کە دەتبینم, پێم دەگوتی خۆشم دەوێی و وا بیرم نەدەکردوە کە تۆ ئەمە دەزانی. وامەزانە هەمیشە ژیان دەرفەتێکی نوێ, بۆ قەرەبووی ئەم هەموو غەفڵەتەمان, پێ دەبەخشێت. ئەو کەسانەی خۆشت دەوێن لە کن خۆت ڕایانگرە و پێیان بڵێ ,چەنێ هۆگریانی و چەنێ پێویستت پێیانە! هۆشت پێیانۆ بێ. ئەم دەرفەتە بدە بە خۆت, تا بڵێی ; بمبەخشە, سەد مخابن , تکات لێدەکەم , سپاست دەکەم و لە تەواوی ڕستە گەلی جوان کە پڕلە دلۆڤانییە, بۆ ئەم کارە, کەڵک وەرگرە. هیچ کەس, تۆ ناهێنێتەوە بیر, ئەگەر بێتو بیرو بۆچوونەکانت وەک نهێنیەک لە سینگت دا حەشاردەیت. کەواتە زۆر لە خۆتکە بیاندرکێنی. بە دۆستان وتەواوی ئەوانەی واخۆشت دەوێن بڵێ, کە چەنێ پڕبایەخن بۆت. ئەگەر بێتو نەیڵێی, سبحات هەر وەک ئەمڕۆت دەبێ و ڕۆژێکی بێ بایەخت دەبێ…

لەگەڵ عەشق وخۆشەویستیم

گابریێل گارسیا مارکێز

______________

 ئافەرێنەر: آفریدگار

داڵگۆشت: مردنی

بەربەرۆچکە:درمعرض نور آفتاب بودن.

دەبەنگ: غفلت

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *