خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کۆمەڵە وتاری “بەردێک لە بەردێک” چاپ و بڵاو کرایەوە

کۆمەڵە وتاری “بەردێک لە بەردێک” چاپ و بڵاو کرایەوە

ناسنامە: بەردێک لە بەردێک(کۆمەڵە وتار): سەید قادر هیدایەتی ؛ چاپەمەنی “خانی” سه‌قز؛ ۱۵۴ لاپەڕە، ساڵی چاپ: ۱۳۹۷

? ئەم کتێبە پێک هاتووە لە پازدە وتار و یادداشت، کە لە نێوان ساڵەکانی ‌۱۳۸۰ تا ۱۳۹۰ی هەتاوی نووسراون. سەید قادر هیدایەتی وەک نووسەر و ڕۆمان‌نووس، هەوڵی داوە لەسەر چیرۆک و ڕۆمانە کوردی و جیهانییەکان ڕای خۆی دەرببڕێ و خوێندنەوە و ڕەخنەی تایبەتی خۆی ئاراستە بکا. بڵاوبوونەوەی ئەو کتێبە لەو ڕووەوە گرینگە کە نیشاندەری ئەوەیە نووسەر و چیرۆک‌نووسی کورد تا چ ڕادەیەک لەگەڵ ئەدەبی بیانی ئاشنایه و تا چ ڕادەیەکیش لەگەڵ تیۆرییەکانی گێڕانەوە ئاشنایە.

? هەروەها نیشان‌دەری ئەوەشە کە نووسەری ئێمە تا چ ڕادەیەک لە ڕووی ئاگاییەوە چیرۆک و ڕۆمان دەنووسن. بڵاوبوونەوەی کۆمەڵەوتاری بەردێک لە بەردێک تا ڕادەیەکیش دەتوانێ بەردێک لە گۆمی مەندی ڕەخنە ئەدەبیی کوردی هەڵبکا. لە پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژە کراوە کە شتێک کە هەموو وتارەکان پێکەوە گرێ دەداتەوە، ئەوەیە کە زۆربەی ئەو وتارانە لەمەڕ چیرۆک و ڕۆمانەوەن. ئەم کۆمەڵە وتارە نیشاندەری دەغدە و کەڵکەڵە ئەدەبیەکانی نووسەرەکەیەتی.

?هێندێک لە وتارەکانی کتێبەکە بریتین لە:

?تایبەتمەندییەکانی گێڕانەی دۆن‌کیشۆت

?بیرەوەرییەکانی ڕاوچیی تۆرگینێڤ

?گۆڕانی گێرەوەی هەمووشت‌زان

?ڕەعیەتە مردووەکانی گۆگۆل

? مرۆی ژێر زەمینی

?گیل‌گەمێش

? داری مار

▫️کۆمەڵە وتاری “بەردێک لە بەردێک”، زستانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە ۱۵۴ ڵاپەڕە و لە ۵۰۰ بەرگدا، لە لایەن “چاپەمەنی خانی”یەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *