خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / بەشێیک لە ڕۆمانی «گۆڕەشار» بەرهەمی سەید قادر هیدایەتی

بەشێیک لە ڕۆمانی «گۆڕەشار» بەرهەمی سەید قادر هیدایەتی

بەشێیک لە رۆمانی «گۆڕەشار» بەرهەمی سەید قادر هیدایەتی

 دۆلار هاتەوە خوارێ. دۆلار ڕۆیشتەوە سەرێ. هاتەوە خوارێ. ڕۆیشتەوە سەرێ. هاتەوە. ڕۆیشتەوە. خوارێ. سەرێ. سەرێ. خوارێ نا سەرسەرێ. ماریا تۆ دۆلارت کڕیوە؟ زۆر ئاسانە بچۆ مەیدانی دینار نا دۆلار هەر هاتە سەرێ نا خوارخوارێ زوو بیکڕە. دۆلار چووە سەرێ چووە سەرێ هەر دەڕواتە سەرێ و نایەتەوە خوارێ زوو بیکڕە. ئاغام گوتی با پووڵەکەمان نەبێتە پەین دەیدەم بە دۆلار. خۆ تازە هەر دەچێتە سەرێ و نایەتە خوارێ. ئەو وامەی وەریگرتبوو ماشێنەکەی پێ بگۆڕین هەمووم دا بە دینار نا دۆلار. هەر ئاغام دۆلاری کڕی نە ڕۆیشتە سەرێ و نە هاتە خوارێ؛ چونکوو بێ حەد چوو‌بووە سەرێ. ئێدی وردە وردە چووە سەرێ نا هاتەوە خوارێ هاتەوە خوارێ خوارێ خوارخوارێ تا وای لێهات ئاغام فشاری چووە سەرێ سەرێ سەرێ سەرسەرێ فشاری ئاغام نەهاتەوە خوارێ تا ڕقم هەستا و هەستا و گوتی کوڕە دە بە کوێمەوە. گوتی بە کوێمەوە؟ ماریا ببورە ئاغام بەوە نییە معەللیمە ئەگە فشاری زۆر دەچێتە سەرێ و نایەتەوە خوارێ قسەی سەیر دەکا.

ڕۆمانی«گۆڕه‌شار»، سەید قادر هیدایەتی، چاپەمەنی خانی، لاپەڕە ۱۱۵، سەقز ۱۳۹۹.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *