خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وتارێک لەسەر کتێبە شێعری “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا”

وتارێک لەسەر کتێبە شێعری “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا”

وتارێک لەسەر کتێبە شێعری “هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا” بەرهەمە شێعری ئاکام کەوسەری

شێرزاد حەسەن (شێرۆی پەلکەزارێ)

کەواتە بنووسە و مەترسە!

لە کۆی دیوانەکەدا هەوڵێک هەیە کە بە هێزی خەیاڵ ژیانی بەرجەستە و ریالیستیک بگۆڕێت بە جۆرێک کە چاوی دیکەمان پێببەخشێت کە بە دیمەنێکی تازە و جیاواز ئەو ژیانە ببینین، بەو مانایەی کە هەرچی ئێمە بە ئاسایی و باومان زانیوە، سەیر و سەمەرە و نائاسایی بنوێنێت، پتر رووی لە نیگار و تابلۆیەکی خەونئامێز بێت، بۆ هەمیشە بۆ گەیاندنی پەیامێکی مەحاڵ ناچارین بە ملدانە بەر زمان و فۆرمێکی گران و سەختگیر، رەنگە لێکدانی وێنە و ئیماژ و شتگەلێک پێکەوە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکترییەوە نییە وەک لە دیوانەکەدا بەدیم کرد: رەنجێک بێت بۆ راوکردنی مانایەکی مەحاڵ. من مەزەندەش دەکەم کە خوێنەری راهاتوو بە فۆرم و ناوەرۆکی باو و ئامادە ئەم جۆرە رەنجە بە کارێکی وەڕسهێن بزانێت و بتەکێتەوە.

بە درێژایی ئەم نووسینە بیرم لەوە دەکردەوە کە خودی سانسۆر و چاودێری دەستەڵاتخواز وا دەکات کە شاعیر لەژێر دەیەها دەمامک و رەمزکاری و تێکشکاندنی زماندا خۆی بشارێتەوە، لەسەر ئاستی دونیادا شاعیری رەسەن و دەستەڵاتدار لە دوو بەرەی ناکۆک بوون، یان گومانکردن بووە لە عەقڵ و هۆشیاری کە دادائی و سوریالیستەکانی فرەنسا و ئاوروپا ناچار بوون بۆ فۆرمێکی تازە بگەڕێن، هاوکات شانۆی پووچگەرایش زادەی گومان بوو لە خودی مرۆڤ و زمان پێکەوە، بیرمان نەچێت لە یۆنان-ەوە تا ئەمڕۆکە شانۆ قەرزاری شیعر بووە. سەرباری ئەوەش من دڵڕەقییەکی بەرچاو دەبینم لە زمان و گوزارشت و کۆی ساختمانی شیعری ئەم نەوەیە کە زادە و بەرهەمی ژینگە و ژیانێکی کوشندەیە، بگرە ترسێکی زۆر کە گەمارۆی رۆحی هەموومانی داوە کە خورپەی دڵ و ریتمی شیعرەکانی بە تاوتر کردووە.. بگرە ناڕێکتر. زەقترین نموونەش دەنێو ئەدەبیاتی بیانیدا ” ئێدگار ئالان پۆ”ی ئەمریکی بووە کە زەحمەتی و ئاڵۆزی و پێچیدەی شیعرەکان و چیرۆکەکانی بۆ ئەو ژیانە مەرگەمووش ئاسایە گەڕاندەوە کە ناوی نابوو: ژیانێکی کوشندە هەر وەک لەرز و گرانەتای بێ وچان.

بۆ داگرتنی بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

داگرتنی PDFی کۆی وتاره‌که‌

سەرچاوە: گۆڤاری شی، ساڵی دووهەم، ژمارە ۵ ساڵی ۲۷۱۸کوردی

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *