خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ماڵی کتێبی کوردی، تەنیا پێگەی تایبەتیی کوردیی خاوەن پلە لە چوارەمین پلەبەندیی پێگەکانی هەواڵ لە وڵاتی ئێران

ماڵی کتێبی کوردی، تەنیا پێگەی تایبەتیی کوردیی خاوەن پلە لە چوارەمین پلەبەندیی پێگەکانی هەواڵ لە وڵاتی ئێران

ماڵی کتێبی کوردی، تەنیا پێگەی تایبەتیی کوردیی خاوەن پلە لە چوارەمین پلەبەندیی پێگەکانی هەواڵ لە وڵاتی ئێران

بە پێی ڕاگەیێندراوی جێگرایەتیی کاروباری ڕاگەیاندنی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، ئاکامی خولی چوارەمی پلەبەندیی پێگەکانی هەواڵی ئێران ڕاگەیێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی کۆمیتەی پلەبەندیی پێگەکانی هەواڵ، بە گشتی ٧٠٧ پێگەی هەواڵ، بە پڕکردنەوە و ناردنی فۆرمی خۆدەربڕین، لە چوارەمین خولی پلەبەندیدا بەشدارییان کردوە کە دوای ئەنجامدانی کار و ئەرکەکانی پلەبەندی لە ١٢ قۆناغدا، ئاکامەکانی لە کۆتاییدا لە شێوازی سێ ڕیزبەندیی خوارەوەدا ڕاگەیێندرا:
١. پێگەکانی هەواڵی گشتی
٢. پێکەکانی هەواڵی پارێزگاکان
٣. پێگەکانی هەواڵی تایبەتی و پسپۆڕانە
بە پێی ئاکامە ڕاگەیێندراوەکان، پێگەی هەواڵی ماڵی کتیبی کوردی، وەک پێگەی تایبەتیی بواری کتێبی کوردی، بە دەستەبەرکردنی ۱۸.۹۸خاڵ و پلەی ٥٤ی پێگەکانی هەواڵی تایبەتی و پسپۆڕانە، وەک تەنیا پێگەی تایبەتی و پسپۆڕانە کوردی لە ئاستی وڵاتی ئێراندا پلەی مسۆگەر کردووە.
لە بواری پێگە تایبەتییەکانی کتێب و کتێبناسی لە ئاستی وڵاتی ئێرانیشدا، پێگەی هەواڵی ماڵی کتیبی کوردی پاش پێگەی هەواڵی کتێب نیوز (۳۲.۱۸ خاڵ بە پلەی ۳۱)، لە پێرستی کۆتایی پێگەکانی هەواڵی تایبەتی و پسپۆڕانەدا، دووەمین پێگەی تایبەتیی بواری کتێبە لە ئێراندا.
 پێگەکانی هەواڵی گشتی پێکەکانی هەواڵی پارێزگاکان پێگەکانی هەواڵی تایبەتی و پسپۆڕانە

<p style=”text-align: justify;”><span style=”color: #d6321f;”><strong>ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.</strong></span></p>

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *