خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژیانامه‌ی دوکتۆر نەزەند بەگیخانی

ژیانامه‌ی دوکتۆر نەزەند بەگیخانی

 

.ژیانامه‌ی دوکتۆر نەزەند بەگیخانی

دوکتۆر نەزەند بەگیخانی نووسەر و شاعیر، مامۆستای زانکۆیە لە بریتانیا. لە ۱۹۸۷ەوە لە مەنفا دەژی و خوێندنی باڵای لە زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی تەواو کردووە. نامەی دوکتۆراکەی تایبەت بووە بە «وێنەی ژنی کورد لە ناو ئەدەبیاتی ئەوروپی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم» کە پلەی شەڕەفی باڵای لە ۱۹۹۷پێی بەخشراوە.

د. نەزەند بەگیخانی وەکوو شاعیرێکی جیهانی ناسراوە و جگە لە کوردی بە ئینگلیزی و فەڕەنسیش دەنووسێ. بە کوردی شەش دیوانی شیعر و بە ئینگلیزی و فەڕەنسی سێ دیوانی هەیە. لە ساڵی ۲۰۱۲ دیوانی «دوێنێی سبەینێ» خەڵاتی فێمینی شیعری فەڕەنسی بە ناو سیمۆن لاندری وەرگرتووە.

جگە لە خەڵاتی شیعری فێمینی فەڕەنسی سیمۆن لاندری، کارەکانی د. بەگیخانی چەندین خەڵاتییان پێبخەشراوە، لەوانە خەڵاتی ئێما هەمفریس بۆ چالاکی و خەباتی دژی تاوان بە بیانوی شەرەف(۲۰۰۰)، خەڵاتی یەکسانیی جێندەریی کوردستان (۲۰۱۵) و خەڵاتی سەید ئیبراهیم بۆ سەرجەم بەرهەمەکانی(۲۰۱۹)، خەڵاتی ناودارانی کورد، زانکۆی سنە(۲۰۱۹).

دیوانە چاپکراوەکانی:

دوێنێ سبەینێ، ستایش، ڕەنگی خۆڵ، دیوانی زەنگۆڵی وتن، عەشق غیابێکە ئیلهام رادەژەنێ، پیاسەیەک لەگەڵ جۆن دۆن

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *