خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / «فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی» نوێترین بەرهەمی دوکتۆر بەختیار سەجادی بڵاو دەکرێتەوە

«فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی» نوێترین بەرهەمی دوکتۆر بەختیار سەجادی بڵاو دەکرێتەوە

«فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی» نوێترین بەرهەمی دوکتۆر بەختیار سەجادی بڵاو دەکرێتەوە

دوکتۆر بەختیار سەجادی

ڕەوتی زاراوەسازی لە کوردیی ناوەندیدا بە بەراورد لەگەڵ کوردیی سەروو بەهێزتر و بەرفراوانترە و خاوەنی پاشخانێکی دەوڵەمەندترە. هاوکات لەگەڵ وەستانی ڕەوتی زاراوەسازیی کوردیی سەروو لە قۆناغە جیاجیاکانی سەدەی بیستەمدا، هەوڵەکان لەم پێناوەدا لە کوردیی ناوەندیدا درێژەیان هەبووە. ڕۆژنامەنووسان، نووسەران و توێژەران و تەنانەت شاعیرانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دووتوێی لاپەڕەکانی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا هەندێ هەوڵی ناوازەیان لەم بەستێنەدا بە ئەنجام گەیاند. یەکەم ناوی درەوشاوە لەم ڕووەوە حسێن حوزنی موکریانی بوو کە یەکەمین چاپخانەش لە کوردستانی باشوور هەر ئەو دایمەزراند. وشەی «مێژوو» ڕۆنراوەی ئەوە و بۆ کۆمەڵێ زاراوەی نوێی دیکەش پێشنیازی پێشکەش کردووە. بۆ نموونە، ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە بە «ڕۆژهەڵاتناس» دەیناسین لە سەر دەستی ئەو بە شێوەی «ڕۆژهەڵاتیەوان» بەکارهاتووە. بەم چەشنە گوڕ و تینی زیاتر بەخشرایە ڕەوتەکە و بەردەوام بوو. ڕەفیق حیلمی، تۆفیق وەهبی، شێخ نووری و گۆران بە هۆی پێشکەشکردنی ئەو نووسینانەی دەچوونە خانەی نائەدەبییەوە و زیاتر لە ڕواڵەتی پەخشان و وتاری زانستیدا ئاراستە دەکران دەوری گرنگیان گێڕا لە گەشەی زاراوەسازی لە کوردیی ناوەندیدا. وشەی «شانۆ» لە لایەن گۆران-ەوە داهێنرا و ئەمەش دەرخەری ئەو خوازیاری و داگەڕانە بوو کە لە ناو توێژی ڕووناکبیری ئەو سەردەمە بۆ خەمڵاندنی زمانی کوردی لە سەردەمی مۆدێرندا هاتبووە ئاراوە. جەمال نەبەز لە ١٩٦٠دا هەندێک زاراوەی زانستی-ی بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە. هەر لەو ساڵەدا لقی نەقابەی مامۆستایان لە سلێمانی کتێبێکی بڵاوکردەوە بە ناوی زاراوەی زانستیی کوردی. چاپ‌بوونی فەرهەنگی پێنج‌زمانیی کۆڵکە زێڕینە لە لایەن گیو موکریانی-یەوە بە کوردی، فارسی، عەرەبی، فەرەنسی و ئینگلیزی لە ساڵی ١٩٦٦دا خێرایی و گرنگایەتیی زیاتری بەخشی بە ڕەوتەکە.

«فەرهەنگی زاراوەی ڕەخنەیی» نوێترین بەرهەمی دوکتۆر بەختیار سەجادی بەم زووانە ماڵی وەفایی چاپی دەکات

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *