خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / هه‌لی به‌شداریكردن بۆ خەڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی نووسیار

هه‌لی به‌شداریكردن بۆ خەڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی نووسیار

هه‌لی به‌شداریكردن بۆ خەڵاتی ساڵی ٢٠٢١ی نووسیار

وەشانخانەی نووسیار بۆ ساڵی دووه‌م هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی خەڵاتی یەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەی یەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە. خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراوەیەکیان نەبووە لە هەر سێ بواری: ڕۆمان، چیرۆک، شیعر.

وەشانخانەی نووسیار ساڵانە کتێبی یەکەمی سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵات دەکات لە بواری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان. خەڵاتەکە بریتییە لە ئەستۆگرتنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە براوەکان و لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی نووسیار لەگەڵ دیاری پارچە سیرامیکی نووسیار دەبەخشرێت.

مەرجی بەشداربوون:

• تەمەنی بەشداریکردن لە ٢٠-٣٥ ساڵە.

• پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاو نەکردبێتەوە.

• تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن.

• ڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردیی لە بەرھەمەکە.

• بەشداربوو تەنھا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژەی پێ کراوە.

لە ئێستاوە تا ٣٠-٤-٢٠٢١ دەتوانن بەرھەمەکانتان بنێرن بۆ info@nusyar.com

تێبینی: دەبێت تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد نوسرابێت، هه‌روه‌ها به‌شداربوو ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت.

یەکەمین خولی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام درا و سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵاتەکەیان بردە و بوونە خاوەنی یەکەم بەرهەمی کتیبی خۆیان، ئەوانیش بریتیی بوون لە:

نەوڕەس محەمەد (شیعر) بۆ کۆمەڵە شیعری (شقارتە)

جێگر بەختیار (چیرۆک) بۆ کۆمەڵە چیرۆکی (ژاوەژاو)

کیاکسار ئەحمەد (ڕۆمان) بۆ ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە)

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *