خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی «جوانیی زمانی کوردی» نووسینی شوکور مستەفا

ناساندنی کتێبی «جوانیی زمانی کوردی» نووسینی شوکور مستەفا

ناساندنی کتێبی «جوانیی زمانی کوردی» نووسینی شوکور مستەفا

ناسنامەی کتێب: کتێبی «جوانیی زمانی کوردی؛ چەند وردە بابەتێک»، شوکور مستەفا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە ئاراس، هەولێر ۲۰۱۰.

شوکور مستەفا

زۆر حەزم دەکرد زمانی کوردیش وەکوو زمانانی تر بە‌ تەواوی بخەمڵایە و زێدەتر لە ئێستای پێش بکەوتایە و بووبووایەتە زمانێکی هاوچەرخی وا کە پێداویستییەکانی ئەم سەردەمەی ئێمەی بەپێکەڵی چارەسەر بکرایە.

پێشخستن و بەرەو پێشبردنی زمانەکەمان پێویستی بە هەموو لا و هەموو دەزگا ڕۆشنبیرییەکان هەیە. دەبێ هەموو بە قووڵی و بە وردی و لێبڕان و کۆششێکی زۆرەوە لە زمانەکەمان بکۆڵینەوە و بە چاوێکی زانستانەوە تێی ڕوانین و شەقڵی گەشەسەندن و بەرەو فراژی و پێشکەوتنی دەستنیشان کەین.

زمانی کوردیش وەکوو زمانی هەر میللەتێک زمانێکی تایبەتییە و خاسیەت و ڕەوتی نشونمای و مێژووی پەیدابوونی و گەشەکردنی خۆی هەیە. کارەساتەکانی ڕۆژگار و هەڵەنەگوتن و باری ڕابردووی کوردیش بە هەموو دژوارییەکەوە نەیتوانیوە لە ناوی ببا. فۆلکلۆر و ئەدەبی کوردیی نووسرا، ئەو سامانە بەجێماوەی میللەتەکەمان ڕوونترین بەڵگەی ئەم قسەیەمانن و ئەوەی ئەرکی سەرشانی هەموو ڕۆشنبیرێکی کوردیشە ئەوەیە کە بە گیانێکی کوردپەروەرانەوە سەیری زمانەکەمان بکا و بەرژەوەندیی پێشخستن و پاراستنی زمانەکەش بخاتە پێش هەموو بەشێکی ترەوە…

دەبا بۆ خزمەتی زمانی پاک و شیرینی کوردی بێ پشوودان تێ کۆشین.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *