ئەمەبوو مەلا شوکور!

ئەمەبوو مەلا شوکور!

زمان حه‌ز و ئاره‌زوو و سه‌لیقه‌ و ڕۆشنبیری و تێگه‌یشتن و ماندووبوونی پێویسته‌، بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌كه‌ت پاراو و سه‌نگین بێت، پێویسته‌ خۆتی بۆ ماندوو بكه‌یت، هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ چۆنی قسه‌ پێ ده‌كه‌ی ئاوای پێ بنووسیت، یان ھەرکەسەو بەشێوەی کووچە و کۆڵان و شارەکەی خۆی بنووسێت. شوكور مسته‌فا کە کوردیزانێکی گەورە بوو، سه‌رتاپای ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌یشی له‌پێناو زمان به‌ گشتی و زمانی كوردی به‌ تایبه‌تی به‌سه‌ر برد، ئێستایش جارجاره‌ كه‌ شوفێره‌كه‌ی ده‌بینم، لەبارە‌ی ئه‌و ده‌یدوێنم. ڕۆژێكیان ئه‌و شوفێره‌ی بۆی گێڕامه‌وه‌ كه‌ “مه‌لا شوكور كاتێ مووچه‌ی وه‌رده‌گرت كه‌ بۆ ئه‌وكات بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بوو، هه‌مووی ده‌خسته‌ ناو چه‌كمه‌جه‌ی داشبۆردی تڕومبێله‌كه‌ی، وای ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرد نه‌بێته‌وه‌ و وه‌ختێكت ده‌زانی چیی پێ نه‌ماوه‌، هه‌ر ئه‌و گوتمیێ زۆرجاران مەلا شوکور ده‌یگوتمێ: یاڵڵا لێخوڕه‌. ده‌مگوت مامۆستا بۆ كوێ؟ وه‌لحاسل ده‌یبردمه‌ ناو ده‌واری دۆمه‌كانی چۆلایی لای حه‌ی عه‌سكه‌ری یان ئاقاره‌كانی ئه‌ودیو باداوە، كه‌ ده‌گه‌یشتینه‌ ئه‌وێ ئیتر نه‌ سه‌عاتێك و نه‌ دووان، به‌ڵكوو تا تاقی عه‌سر له‌وێ لای پیره‌ژن و پیره‌مێره‌كانیان له‌ بن ئه‌و ده‌وارانه‌ ده‌یواندن و پرسیاری وشه‌ و زاراوه‌كانی لێ ده‌كردن، نەمدەزانی بە قەفقاسی یان بە ئازەری یان بە تورکومانیی کۆن قسەی لەگەڵ دەکردن، بە زمانێک دەدوا كه‌ ئه‌وان پێی ده‌دوان، هه‌موویشی ده‌نووسییه‌وه‌ و دواتریش هه‌ر بۆ حه‌زی خۆی مستێ پاره‌ی باشی له‌ ده‌ست ده‌كردن، ئه‌وانیش زۆریان كه‌یف به‌ مامۆستا ده‌هات، چونكه‌ زۆری ڕوو تێده‌كردن و گه‌لێ جاران ده‌بووه‌ میوانیان و به‌ هۆی تۆیۆتا سووپە‌ره‌ سووره‌كه‌مانه‌وه‌ كه‌ ژماره‌كه‌یشی شین و نووسراوی سه‌ر پلێته‌كه‌یشی ( وه‌زیران )بوو، قەمەرەکە ھیی کۆڕی زانیاری بوو، بۆ مەلا تەرخان کرابوو، ئه‌وان وایان ده‌زانی مەلا، گه‌وره‌ پیاوێكی یو ئێن و ڕێكخراوه‌كانه‌ و نه‌یانده‌زانی ئه‌و سه‌خاوه‌ته‌ی ئه‌و بۆ ئه‌وان هه‌ر له‌ پێناو فێربوونی وشه‌ و زمان و زاراوه‌كانه”‌.‌ هه‌ق وایه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ په‌ند و وانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به‌ زمان و وشه‌ و زاراوه‌ و زمانه‌وانی ده‌ده‌ن، فێربوون و شاره‌زایی له‌ زمان بریتییه‌ له‌ گه‌شت و گه‌ڕان و سووڕان و پرسیار و خۆماندوو كردن و نووسینەوە و زۆر شتی تر، نەک خۆ کەللەپووتکردن بە قات و بۆینباخەوە لە پشتی مێزەوە! ده‌ك هه‌زار جار یادت به‌ خێر مه‌لا شوكور، ھەر خۆت دەتزانی کوو ئیش دەکەیت.

عەبدولڕەحمان فەرهادی

فۆتۆ: فارس سەعدی.

سه‌رچاوه‌: لەسه‌ردیواری فه‌یسبووکی مامۆستا عەبدولڕەحمان فەرهادی وه‌رگیراوه‌.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *