خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی “ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا” بڵاوکرایەوە

کتێبی “ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا” بڵاوکرایەوە

کتێبی “ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا” بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: کتێبی «ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا» نووسینی سارا سەردار حەمە، خانەی مۆکریانی، هەولێر ٢٠٢١.

سارا سەردار حەمە

لەم کتێبەدا، نووسەر هەوڵی داوە بە ڕەچاو کردنی سەردەمە مێژووییەکان لە بەشەکانی کوردستان، باس لە مێژووی درووست بوونی ژیان و ئاوەدانی لە کوردستان بکات و مەبەست لە ئامادە کردنی ئەم کتێبە ناساندنی مێژووی گەلی کوردە بە خودی تاکی کورد و پاشان جیهانی دەرەوە.

ئەم کتێبە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە و هەر بەشێک تایبەت کراوە بە سەردەمێک یان قۆناغیکی مێژوویی کە نەک تەنها لە کوردستان بەلکو لە سەر ئاستی جیهانی کاریگەری هەبووە.

بەشی یەکەمی کتێبی ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا، باس لە سەرەتای درووستبوونی ژیان لە ئەشکەوتەکانی کوردستان دەکات کە سێ بابەت لە خۆی دەگرێتەوە و باس لە مێژوو و دێرینی هەر سێ ئەشکەوتی شانەدەر لە هەولێر و هەزارمێرد لە سلێمانی و زەرزی لە نزیکی سلیمانی دەکات.

لە بەشی دووەمی کتێبەکە، باس لە چۆنییەتی هاتنەوە خوارەوەی مرۆڤ لە ئەشکەوتەکان و ڕۆێشتنیان بەرەو پێ دەشتەکان بە مەبەستی نیشتەجێ بوونی یەکجاری دەکرێت، لەم بەشە، گوندی بیستانسوور وەک یەکەم و کۆنترین گوندی شوێنەواری کە تا ئێستا تۆمار کرابێت باسی لێکراوە و هەروەها شاری مێژووی بەکراوا لە نزیک سلێمانی وەک یەکەم شاری شوێنەواری کە چۆڵ کرابێت، تۆمارکراوە.

بەشێکی گرنگ و کاریگەری ئەم کتێبە بەشی سێیەمە کە تایبەت کراوە بە سەرهەڵدانی دەسەڵاتداری و درووستبوونی هێز لە کوردستان کە لە سوبارییەکانەوە دەستپێدەکات هەتا کۆتایی سەردەمی سکیثەکان.

لە کۆتا بەشی “ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا”، باس لە چۆنییەتی یەک گرتنی هۆزە کوردییەکان لە نزیکەی ٧٠٠ی پێش زایین دەکات لە دژی دەسەڵاتە دەرەکییەکان، لەم سەردەمە کە بە سەردەمی زێرینی مێژووی کۆنی کورد دەناسرێت، ئەویش درووستبوونی دەسەڵاتداری میدییەکان لە ژێر یەک دەسەڵات و هێز و ئالایە.
نووسەر لەم کتێبە هەوڵیداوە لە کۆتایی هەر بابەتێک چەند وێنەیەکی تایبەت و پێوەندیدار بە باسەکە دابنرێت بۆ زیاتر تێکەلبوونی خوێنەر لەگەڵ بابەتەکان و درووستبوونی بەکگراوەندیک لە مێشکی خوێنەر.

پێرستی کتێبەکە بەم جۆرەیە:

بەشی یەکەم:

– سەرەتای ژیان لە ئەشکەوتەکان

– ئەشکەوتی شانەدەر

– ئەشکەوتی هەزارمێرد

– ئەشکەوتی زه‌رزی

بەشی دووەم:

– ژیان لە گوند و گوندی کشتوکاڵی

– گوندی شوێنەواری بێستانسوور

– بەکرئاوا، پاشماوەی کۆنترین شار لە شارەزوور

بەشی سێیەم:

– درووستبوونی یەکەم هێز و دەسەڵاتداری بە رەگەز کوردی

– سوباری و سوبارتو کۆنترین ناوی خەڵک و خاکی کوردستان

– لولوبییەکان کێن؟

– گوتییەکان

– کاشییەکان

– خوڕییەکان

– میتانییەکان

– ئورارتو

– ماناییەکان

– کاردۆخییەکان

– هیتییەکان

– ئیلامییەکان

سیکیسەکان

بەشی چوارەم:

– دەوڵەتی ماد

– ئیمپراتوری میدیا چەتری پاراستنی کورد و یەکخستنەوەی کوردستان

– پاشاکانی میدیا

– یەکەم پاشا و دامەزرێنەری دەوڵەتی میدیا-دیاکۆ

– فرەوەرتیش

– کەیخۆسرەوی بنیاتنەر

– ئاستیاک

– نموونە شوێنەوارەکانی سەردەمی ماد

– گۆڕە دەخمەکان

– گۆڕی فەخریقا

– ئەشکەوتی قزقاپان

جێگای ئاماژەیە کتێبی ” ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا” لە ئێستادا لە کتێبخانەی گشتی کۆلێژی ئەدەبیات/ زانکۆی سەلاحەددین، کتێبخانەی گشتی بەدرخانیان لە شاری دهوک، کتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی (لە داهاتووی نزیک) و هەروەها کتێبخانەی زانکۆی سنە (لە داهاتوویەکی نزیک) بۆ خوێنەران و توێژەرانی ئەو بوارە دەستدەکەوێت.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *