خانه / هه‌واڵه‌کان / ڕۆمانی “هیچ دۆستێک، جگە لە چیاکان” وەردەگێردریتە سەر زمانی کوردی

ڕۆمانی “هیچ دۆستێک، جگە لە چیاکان” وەردەگێردریتە سەر زمانی کوردی

ڕۆمانی “هیچ دۆستێک، جگە لە چیاکان” وەردەگێردریتە سەر زمانی کوردی

ڕۆمانی “هیچ دۆستێک، جگە لە چیاکان” (No Friend But the Mountains) بەرهەمی بێهروز بووچانی و براوەی خەڵاتی ئەدەبی “ویکتۆریا”ی وڵاتی ئوسترالیا بۆ باشترین کتێب، بە قەڵەمی نووسەر و ئاکادیمیسیەنی ناسراو و توانای کورد، دوکتۆر هاشم‌ی ئەحمەدزادە لە زمانی ئینگلیسییەوە وەردەگێرێتەوە سەر زمانی کوردی.

دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە سەبارەت بەم وەرگێڕانە لە سەر پەیجی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک بە سەردێڕی تەنیا چیاکان! نووسیویەتی:

دوای چەند ڕۆژ گفتوگۆ لەگەڵ کاک بێهروز بوچانی گەیشتینە ئەم ئەنجامە کە من شانازیی وەرگێڕانی کتێبەکەیم لە زمانی ئینگلیسییەوە هەبێت. لێرەوە حەز دەکەم هەموو هۆگرانی بەرهەمە ناوازەکەی کاک بێهروز ئاگادار بکەمەوە کە من ئەم ئەرکەم وەئەستۆ گرتووە و هیوادارم سەرەڕای سەرقاڵی و کاری ترم، بتوانم لە کاتێکی شیاودا و بە شێوەیەکی ڕیکوپێک ئەم ئەرکەش ڕاپەڕێنم. هەستێکی خۆشی پڕ لە سەرمەستی و لە هەمان کاتدا ترس هەموو گیانمی داگرتووە. هەست دەکەم هیچ زمانێک نازانم و وەرگێڕان کێوێکە لە بەرامبەرمدا قوت بووەتەوە. دەبێ سەر بەرز کەمەوە و لە لووتکە بڕوانم و هێدی هێدی بە چیاکەدا هەڵگەڕێم. کارەکەی بێهروز و گێڕانەوەی ئازاری مرۆڤی ئەم سەردەمە، شایانی هەموو ئاوڕلێدانەوەیەکە. گێڕانەوەکەی بێهروز دەبێ بچێتە کتێبخانەی ماڵی هەموو کوردێکەوە.

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *