خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / “سروودێك بۆ ئیبراهیم” له‌ودیوی تارماییه‌‌كانه‌وه‌

“سروودێك بۆ ئیبراهیم” له‌ودیوی تارماییه‌‌كانه‌وه‌

“سروودێك بۆ ئیبراهیم” له‌ودیوی تارماییه‌‌كانه‌وه‌

یوونس ڕەزایی

ڕۆمانی “سروودێک بۆ ئێبراھیم” لە نووسینی “عەزیز مەحموودپوور”، گێڕانه‌وه‌یه‌كه‌ چارەنووسی تاقمێك کاراکتەرمان، له‌چوارچێوه‌ی ده‌قێك به‌ زمانێكی پاراوه‌وه‌ بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌، کە ژیانیان ھەر یەکەی بە شێوەیەک پێکەوە ده‌لكێ. ھەر کام لەو کاراکتەرانەش بۆخۆیان گیرۆدەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و دەروونین و دۆخی دەرەکی و دەروونی کەسایەتیەکان لەسەر ھیچ زامێکیان ناحەجمێ. بگێڕەوەش رێک وەک کاراکتەرەکان جاری وایە لە پاڕاگرافێكدا چیرۆکی کێشەی دوو کاراکتەر و بگرە زیاتریش تێکەڵ دەکا و حەول دەدا ئاڵۆزی ژیانی ئەو مرۆڤە شڵەژاوانە بە پێکھاتەیەکی ناڕاستەوخۆ و ناتەریب ده‌رببڕێ.

خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەدا لە چه‌ق و ناوه‌ندی مەنشووری دەق دا دەوەستێت و وەک ڕاوچی واتا، دەبێ ھاوکات چاوی بە شوێن چیرۆکی چەندین کەسایەتی وەک “سەید حەسەن” و “ئێبراھیم” و “سەعادەت” و “رەحمەت” و …ه‌وه‌ بێت و حەول بدا لیزگەی ئاڵۆزی ژیانی ئەو کەسایەتیانە دیسان بھۆنێتەوە و ئەو رەنجانەی وەک گرێی چیرۆک، بوونەتە ھێزی بزاوتنی دەق، بدۆزێته‌وه‌ و حەول بدا چوارچێوه‌ی تێگەیشتنی گریمانه‌یی خۆی لە گەڵ جووڵەی دەق بەراوەرد بكا.

فەزا و کات و شوێنی چیرۆکەکەش ڕێک وەک کەسایەتیەکان، تەم و مژاوی و بوومەلێڵە و جگە لە چەند شوێن وەک “تاران” و “رەزایە” و “سابڵاغ” و..,بەردەنگی لێھاتوو دەبێ حەول بدا بە پێی دیاردە گەلی وەک زاراوە، مەتەڵ و جل و باقی ئاماژه‌ و نیشانه‌كان شوێن و کاتی رووداوەکان بدۆزێتەوە.

خوێنەری ئەو دەقە دەبێ راوچییەکی لێھاتوو بێ بۆ دۆزینەوەی ھێڵی راستەوخۆی دەق، ئەویش لە نێوان ژیانی ئاڵۆزکاوی کەسایەتیە پەرێشان و سەرلێشێواوەکان دا و بەتابشت بێ بۆ راوی ناخی واتا و سه‌ره‌داوی رووداوه‌كان…

نووسه‌ر حه‌ولی داوه‌ چه‌ند گێڕانه‌وه‌ی جاری وایه‌ ته‌ریب و جاری وایه‌ لێك جودا، له‌ چه‌ند تاقم له‌ كه‌سایه‌تییه‌كان بخاته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ر. له‌ لایه‌ك كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی تاكه‌ كه‌سی و گرێی سه‌ر ره‌وتی ژیان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ ده‌بێته‌ هێڵێك بۆ بیركردنه‌وه‌ و به‌ دواداچوون و له‌لایه‌ك كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌شێك له‌ ژیانی ئه‌و كاراكته‌رانه‌ ده‌گێڕێته‌‌‌وه‌ كه‌ گیرۆده‌ی دۆخێكی پێچیاوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تین.

‌ خوێنه‌ر له‌و نووسینه‌دا، وه‌كی “ژێنێت” ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ئاسته‌ تێپه‌ڕێنێ ده‌سكه‌وتێكی باشی ده‌بێ و چێژێكی شیاو له‌ ده‌ق وه‌رده‌گرێ. لە ئاستی یەکەمدا زنجیرەی رووداوەکان و ریزبەندی ئەوان بە پێی کاتی راستەقینەی جیا لە چیرۆک لە بەرچاوە کە بڕیارە لە دەقێکدا بە ئاڕایشی کات بێچم بگرێ.

لە ئاستی دووھەم دا دەقی گێڕدراوەمان لەبەر چاوە. واته‌ ریزبەندی رووداوەکان بەو جۆرەی کە لە دەق دا ھاتوون و بەردەنگ دەتوانێ بۆخۆی ساغیان کاتەوە و لێیان تێ بگا و زنجیرەی رووداوەکانیش بە پێی کاتی راستەقینە نیە و بۆی ھەیە کات بە شێوەیەکی پەرێشان دەرکەوێ و تەکنیکی گێڕانەوە لزگەی زەمانی رووداوەکانی تێک دابێ. بەردەنگ لەو ئاستەدا بۆخۆی شوێن پێی رووداو ھەڵدەگرێ و زنجیرەی رووداو ساغ دەکاتەوە.

لە ئاستی سێھەم دا، پڕۆسەی ئەفراندنی چیرۆک لەبەر چاو دەگیرێ، واتە ئەو کردەوەیەی کە نووسەر بۆ گێڕانەوەی دەق ئەنجامی داوە.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ له‌و رۆمانه‌دا له‌ گێڕانه‌وه‌یه‌كی خه‌تیی لای داوه،‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازیش ده‌توانێ زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی رۆمانه‌كه‌ وه‌ده‌ر بخا. بۆ خوێندنه‌وه‌ و شیكاری به‌ هۆی پێكهاته‌ گێڕانه‌وه‌ و كه‌شی زاڵی ناو رۆمانی “سروودێك بۆ ئیبراهیم” له‌ نووسینی نووسه‌ری زمان پاراو “عه‌زیز مه‌حموود پوور” ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌ رێگاكانه‌ و ره‌نگه‌ خوێنه‌رانی ئه‌و ده‌قه‌ ‌به‌ ئاراسته‌ی دیكه‌وه‌ زۆر رێگای تریش پاش خوێندنه‌وه‌ی ‌‌ پێشنیار كه‌ن و…

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *