خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «گێڕانەوەناسی؛ دەروازەیەک بۆ تیۆرەکانی گێڕانەوە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «گێڕانەوەناسی؛ دەروازەیەک بۆ تیۆرەکانی گێڕانەوە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «گێڕانەوەناسی؛ دەروازەیەک بۆ تیۆرەکانی گێڕانەوە» بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: «گێڕانەوەناسی؛ دەروازەیەک بۆ تیۆرەکانی گێڕانەوە»، حەمە مەنتک، چاپەمەنی تەفسیر، هەولێر ۲۰۲۱.

دوکتۆر حەمە مەنتک

گێڕانەوەناسی، لقێکە لە لقەکانی مەعریفە، مامەڵە لەگەڵ پێکهاتە و ئەرک و چالاکییەکانی گێڕانەوە دەکات. واتە ئەم زانستە لە فۆرم و ئەرکی گێڕانەوە توێژینەوە دەکات. واتە توێژینەوە لەو کەرەسە و توخمانە دەکات، کە دەقێک دەکەن بە گێڕانەوە. ئەم کتێبە وەکوو لایەنی تیۆری و پراکتیکی کۆمەکی خوێنەر دەکات، کە چۆن چیرۆکێک (وەکوو کەرەسە خاوەکە) دەبێت بە دەقێکی گێڕانەوەیی، هاوکات چۆن بتوانین لە پێکهاتە و توخمەکانی گێڕانەوە توێژینەوە بکەین. پێوەندی و ئەرکی نێوان هەریەک لە توخم و پێکهاتەکانیش ڕوون دەکاتەوە. ئەم کتێبە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشنابوون بەم زانستە و چۆنیەتی پراکتیککردنی لەسەر دەقێکی گێڕانەوەیی.

چەمکی گێڕانەوەناسی بۆ ئەدەبی کوردی چەمکێکی تازەیە، چ لە ڕووی تیۆری، یان پراکتیکییەوە نابێ هەوڵی ئەکادیمیانەی دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە نادیدە بگیرێت. هەوڵەکانی ئەم ئەکادیمیستە بۆ ئاشناکردنی خوێنەرانی کورد بەم زانستە جێی بایەخن. گێڕانەوەناسی هێندە فراوان بووە کۆی جۆرەکانی گوتاری مرۆیی دەگرێتەوە، بەم هۆیەیش لەناو کۆی ئەدەبیاتی جیهاندا بایەخی زۆری هەیە. تەنانەت دەتوانین لە سایەی گێڕانەوەناسییەوە بنەما و دەستووری هاوبەشی دەقە گێڕانەوەییەکان لەناو میللەتانی جیاوازدا بدۆزینەوە. بۆیەیش ئیشکردنی گێڕانەوەناسی، ئیشکردنێکی گەردوونیانەیە.

ئەم هەوڵەی من، هەوڵێکی تیۆری و پراکتیکییە. لە ڕووە تیۆرییەکەوە تێز و مێتۆدی ئەو تیۆریزانانەی ڕۆڵی سەرەکیان لە هێنانەدی ئەم زانستەدا هەبووە بەرباس داوە. ئەو چەمک و کەرەسە و ڕەگەزانەی ئەم تیۆریزانانە بۆ دامەزراندنی بناغەی ئەم زانستە باسیان کردووە، بە شێوەیەکی ورد قسەم لەبارەیانەوە کردووە. بۆ لایەنی پراکتیکیش تێز و مێتۆدەکەی جیرار جینێت و ڕۆلان بارت و گریماسم لەسەر چەند دەقێکی ڕۆمان و چیرۆکی کوردی پراکتیک کردووە. جێی خۆیەتی بپرسن بۆ تەنێ ئەم تیۆریزانە؟ تیۆریزانانی دیکەی ڤلادیمێر پرۆپ و تۆدۆرۆف پێشتر وەک لایەنی پراکتیکی کاریان لەبارەوە کراوە، منیش نەمویست تووشی پاتبوونەوە ببەم. هیوام وایە هەوڵی دیکەیش بدرێت بۆ ئەوەی پتر ئەدەبی کوردی بەم زانست و تیۆریانە ئاشنا بکەین.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *