خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / چەند دێڕێکی ڕۆمانی گۆڕەشار بۆ ئەم‌ڕۆژانە

چەند دێڕێکی ڕۆمانی گۆڕەشار بۆ ئەم‌ڕۆژانە

چەند دێڕێکی ڕۆمانی گۆڕەشار بۆ ئەم‌ڕۆژانە

ئەوەتا ئەوە نییە زمانم هەیە. ئەی بۆ بۆت هەڵناسووڕێ؟ مەیەڵە زوڵمت لێ بکرێ. ڕۆڵە زمانت نەبێ هەموو کەس چیت لێ دەکا. دەبێ بتوانی حەقانەتی خۆت ئەرێ گوتی چی لێ بکەی؟…. مووسا ترسا لە گا و بە خودای گۆت. خودا گۆتی مووسااا ماترسااا بڕۆ بۆخۆن دااگەڵتییین. وەحلول مین عوقدەتەن زمانم گرێی زمانم مانم زمانم مانم…. ل ٦٠

وەحلول عوقدەتەن مین لیسانی خۆم دەکەمەوە، بە زار و زمان و ددان و لێو، دەیکەمەوە ئەو گرێیە… بە توندی زمانم دەگەزم. تامی خوێنی زمانم لە زارم‌دا دێ و دەچێ…. زمان، خوێن. گرێیەکم لە زمان‌دایە ڕەهای دەکەم. مووساا ئەو لە ڕادەی دەرکردووە! هیچ ترسوو نەبێ. ئەو شتە ڕەشە دەی خن کێنم…. ل ١٣٥

سێ سێبەری ڕەش دێن نازانم چیم لێ دەکەن و دەمدەن بە کوێ‌دا توند دەست و لاقم چی لێ دەکەن سێبەرێکی ڕەش نازانم زارم چی لێ دەکا سێبەرێکی ڕەشی دیکە نازانم بۆ دەست دەکا بە زارم‌دا و زوو دەستی دێنێتەوە دەرێ چی دەرهێنا نازانم کوێم ماوە و کوێم نەماوە…
ل ٢٠٢

سەرچاوە: «گۆڕەشار»، سەید قادر هیدایەتی، چاپەمەنی خانی، سەقز ۱۴۰۰.
 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *