خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / بەرگی ٥ی فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی بڵاو کرایەوە

بەرگی ٥ی فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی بڵاو کرایەوە

بەرگی ٥ی فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی لەلایەن فەرهەنگنووسی مەهابادی “عەلی نانەوازادە “بڵاو کرایەوە.

ئەم فەرهەنگنووس,نووسەر و وەرگێڕە کوردە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری ” مەهاباد” لە دایک بووە و ئێستاکە لە تاراوگە دەژی و نیشتەجێی وڵاتی “سوێد”ە.

عەلی نانەوازادە

بەرهەمەکانی عەلی نانەوازادە لەسەر سێ تەوەری سەرەکیی فەرهەنگنووسی, زمانەوانی و وەرگێڕان دەسووڕێتەوە. جیا لەوانە نانەوازادە گرینگییەکی ئەوتۆی داوە بە بەهێزکردنی دەقی کوردی لە بواری عێرفان و تەسەووف. بەڵام,گرینگترین پڕۆژەی ناوبراو بریتییە لە ” فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی”کە هەتا ئێستا ٥ بەرگی لێ بڵاو بووەتەوە.

بە شێک لە بەرهەمەکانی ئەو فەرهەنگنووسە کوردەی شارەکەی “وەفایی”ی مەزن بریتین لە:

فەرهەنگی هەرمان.(٢٠٠٥) بەرگی ١. هەولێر.

فەرهەنگی هەرمان(٢٠٠٥). بەرگی ٢. هەولێر.

فەرهەنگی پەهلەوی(٢٠٠٢). تاران. تەوەکولی.

فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی(٢٠١٧).بەرگی ١. سوێد. ستۆکهۆڵم.

فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.(٢٠١٨)م بەرگی ٢.سوێد. ستۆکهۆڵم.

فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.(٢٠١٩). بەرگی ٣.سوێد. ستۆکهۆڵم.

فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی. بەرگی ٤.سوێد.ستۆکهۆڵم.

فەرهەنگی ڕیشەی وشەی کوردی. (٢٠٢١). بەرگی ٥.سوێد. ستۆکهۆڵم.

دیوانی ئاهەنگی هەرمانی دڵ(١٩٩٤)م سوێد.

بوومی کوێر. سادقی هیدایەت(١٩٩٥).سوێد.(وەرگێڕان),

گوڵبژێرێک لە شێعرەکانی سۆهرابی سپێری(٢٠٠١). تاران.تەوەکولی.
گوڵستان(٢٠٠٦). وەرگێڕان. هەولێر.

مەسیح تاکسی(٢٠٠٨). کۆمەڵەچیرۆک. سوێد.

سوڵتانی عارفان بایەزیدی بەستامی

سەد غەزەلی مەولانا(٢٠٠٦). سوێد. ستۆکهۆڵم.

توحفەی موزەفەرییە.ئۆسکارمان.(٢٠١٣). هەولێر. ئەکادێمیای کوردی.

شیبلی تاجی سەری عارفان(٢٠١٢). هەوڵێر. دەزگای موکریانی.

وەهای گوت زەردەشت. نیچە.(٢٠٠١). (وەرگێڕان). هەوڵێر. دەزگای موکریانی.

گوڵبژێرێک لە چیرۆکەکانی سادقی هیدایەت. (٢٠٠٦). ( وەرگێڕان). هەولێر. دەزگای موکریانی.

جیا لەوانە ناوبراو وتار و بابەتەکانی خۆی لە ماڵپەڕی ئەزماندا دەنووسی:

Www.ezman.academy

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *