خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / کۆمەڵە شێعری «وەهمێک لە بوون» بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە شێعری «وەهمێک لە بوون» بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە شێعری «وەهمێک لە بوون» بڵاوکرایەوە

وەهمیک لە بوون یەکەم بەرهەمی شێعری دیمەن سۆهرابی لە ساڵەکانی ٢۷۰٦ تا ٢٧٢١ کوردیە، کە لە وڵاتی سۆيد لە ناوەندی ٤٩ کتێب لە چاپدراوە.

کۆمەڵە شێعری وەهمێک لە بوون ئەزمونی ١٧ ساڵ ڕوانین و تێڕامانی دیمەن سۆهرابی لە ژیانی تاکە کەسی خۆی و کۆمەڵگایە. ئەزمونی ژین کراو و تاقی کراوی خۆی.

شاعێر هەوڵی داوە جیهانبینی خۆی لەم کۆمەڵە شێعرەدا بێنێتە بەر دیدی خوێنەران.

باسی بێ ماڤی تاک و نەتەوە، نەبوونی ئازادی و ژینی تاڵی کچان و ژنانی کۆمەڵگا، ڕەنجی سەفر و کۆچ، بەشێکی جیا نەکراوەی شێعرەکانن.

ئەزمونێکە لە ناو ئەزمونێکیتردا… بازنەیەکی فکری شاعێرە لە بازنەی ژیان دا. بە تایبەت ژیانی مرۆڤێکی (ژنێکی) کورد لە دونیای پەک کەوتوی ئەم سەردەمە…

وەهمێک لە بوون یەکەم کۆمەڵە شێعری خاتوو دیمەنە کە هەڵبژاردەیەکە لە چوار وەرزی شێعری ، هەروەها کۆمەڵە شێعری دووهەمی دیمەن سۆهرابی ئامادەی چاپ و بڵاو بوونەوەیە.

تێکستێک لە کتێەکە:

درەختێک ڕەگی کوتاوە لە سەرمدا
لە نێوان من و جیهان هەندێک وشە بە جێماوە
من، یەکێکە لەوان
یان مان، یەکێکیترە
کە دزەی کردۆتە خاکەوە و چیتر ترسەکان
نامترسێنن

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *