خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی “کۆی بەرهەمەکانی میرزا شەفێع کولیایی” چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی “کۆی بەرهەمەکانی میرزا شەفێع کولیایی” چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی “کۆی بەرهەمەکانی میرزا شەفێع کولیایی” چاپ و بڵاو کرایەوە

 عەلی سوهرابی

کتێبی بە نرخ و ناوازەی “کۆی بەرهەمەکانی میرزا شەفێع کولیایی” لە کۆکردنەوە و ساغکرنەوە و لێکۆڵینەوەی یەحیا محەمەدی، و بە پێداچوونەوە و هەڵەچنیی عەلی سوهرابی، پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرا.

ئەم بەرهەمە بە ئەژماری ۱۰۰۰ نوسخە و لە دووتوێی هەزار و ١٢٠ لاپەڕە و لە دوو بەرگدا بە نرخی ۳۰۰ هەزار تمەن، لە لایەن وەشانگەی (تاڤگە) لە شاری سنە لە چاپ دراوە.

میرزا شەفێع کولیایی، شاعیر کەسایەتییەکی ناوداری کوردە کە بە درێژایی سێ سەدە هێشتا فەرامۆش نەبووە، هەرچەند خاوەنی زۆرترین بەرهەمی کوردیی گۆرانییە، بەڵام هەتا ئێستا بەرهەمەکانی بەگشتی کۆ نەکراونەتەوە.

ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ ناساندنی زیاتری شاعیر و بەرهەمەکانی لە دووتوێی دوو بەرگداکە بریتین لە:

۱ــ دیوانی شیعر، ۲ــ شیرین و فەرهاد، ۳ــ نەوفەڵ و مەجنوون، ٤ــ شەماڵ و زەلان، ٥ــ جەنگنامەی خەسرەوخان ئەردەڵان، ٦ــ لەیلی و مەجنوون. (هەرچەند ئەم بەرهەمانە پێشتر بە ناوی کەسانی دیکەش بۆ وێنە ئەڵماس‌خان کەنوولەیی)یش بڵاو کراونەتەوە،

هەروەها “نەسێحەتنامە”، یان “زادەلمەعاد”، “مەحشەرنامە”و “وەنەوش و بەڕەزا” کە خاوەن و دانەری سێ بەرهەمی ئاخر جێگای باسن. (بەپێی هەندێ سەرچاوە چیرۆکەشیعری “وەنەوش و بەڕەزا” دانەری دوو هۆزانڤانی دەڤەری ئیلام و ئەیوان شاکە و خان مەسیورن).

 هەروەها پێڕستی بەشەکان، سێ شیعری دەری و پاشکۆ و فەرهەنگۆک و ئەندێکس و سەرچاوە متمانەپێکراوەکان و سووکەڵەی ناوی سەرچاوەکان و وێنەکانی لەخۆ گرتووە.

بەرهەمەکانی شاعیر لەمانە زیاترن و هەتا ئێستا هیچ دەستنووسێک نەبینراوە کە بە دیاری تەرخان کرابێت بە شیعرەکانی میرزا شەفێع کولیایی، بۆیە زۆر جار شیعرەکانی کراون بە ناوی کەسانی ترەوە یان بە پێچەوانەوە.

لە خاڵە گرینگەکانی ئەم بەرهەمە؛ شێوەی زانستی، ئەمانەتداریی توێژەر، تێروتەسەلی و داگربوون و تازەیی بابەتەکە و شازبوونی شاعیرە کە یەحیا محەمەدی نزیک بە چەند ساڵ بە پەرۆشییەوە خەریکی کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی بووە.

خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە بە پێزە بە دۆستان و لایەنگرانی شیعرو ئەدەبی کوردی پێشنیار دەکەم.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *