خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وێبیناری کتێبخانەی ئێلێکترۆنیکی کوردی لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە بەڕێوە چوو

وێبیناری کتێبخانەی ئێلێکترۆنیکی کوردی لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە بەڕێوە چوو

وێبیناری  کتێبخانەی ئێلێکترۆنیکی کوردی لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە بەڕێوە چوو

ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی ۲۵ی گەڵاڕێزان بە بۆنەی بێست و نۆیەمین حەوتەی کتێب وێبینارێک لە ژێر ناوی “کتێبخانەی ئێلێکترۆنیکی کوردی” لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە بەڕێوە چوو.

 سەرەتا حەسیبە سەیدی بەڕێوبەری دانیشتنەکە ڕوونیکردەوە: له سەرەتای دامەرزاندنی توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە زۆربەی گەڵاڵە توێژینەوەییەکان کە زیاتر لە چل گەڵاڵەیە و لە جۆزەردانی ۱۴۰۰ هەتاوی گەیشت بە ۴۹ گەڵاڵە و بەشێکی تری ئێستا لە حاڵی ئەنجامدایه، بڕیار درا ئەم پرۆژانە کە ئەنجام دەدرێت له قاڵبی وتار، وێبینار و هتد بخرێتە بەردەستی خوێنەران و خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی کوردی، کە بتوانین له ڕەخنە و بیر و بۆچوونیان کەڵک وەربگرین و دووهەم ئەوەی کە تێکنیکی کتێبخانە بەشێکی هەڵگەڕەێتەوە بۆ تایبەتمەندی زمان، ئەدەب، فەرهەنگ و مێژووی کورد و کوردستان، بۆ پێشچوونی ئەم پرۆژەیە.

دواتر ئاماژەی دا: دوکتۆر سەجادی یەکەم کەس بوو کە بەردی بناغەی کتێبخانەی کوردستان‌ناسیی دامەرزاند و ئەمە جێگای خۆشحاڵی و شانازییە.

  له بەشی یەکەمی وێبینارەکەدا دوکتۆر بەختیار سەجادی وەک ئەندامی کارای گروپی توێژینەوەی زمانناسی و ئەدەبی کوردی لە توێژینگەی کوردستان‌ناسی و هەروەها جێگری سەرنووسەری “توێژینەوەنامەی ئەدەبی کوردی” سەر بە توێژینگەی کوردستان‌ناسی ئاماژەیان بەوە دا: لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە له سەرتاسەری جیهان بڵاوبۆتەوە، بۆ هەموان دەرکەوت کە بوونی ئەم کتێبخانەیه بۆ هەموو نەتەوە و شوێنێک پێویستییەکی حاشا هەڵنگرە و هەزار مەخابن هەوڵەکان له پێناو کتێبخانەی ئێلێکترۆنیکی کوردی زۆر پچڕ پچڕن و ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئێمە وەکوو کورد له هیچ شوێنێکی دونیا خاوەنی کتێبخانەیەکی ئێلێکترۆنیک نین، ناڵێین هەموو بەڵکوو زۆربەی ئەو مەتریاڵانەی کە پێویستە چ وەک کتێب، چ وەک وتار، لە بەردەستی خەڵک واتە خوێنەری ئاسایی و یان توێژەراندا بێت.

 دوکتۆر سەجادی گوتی: ئەم پرۆژەیە لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی-یەوە بیرۆکەکەی پێشکەشکراوە و فازی یەکەمی ئەنجام دراوە و ئەمە جێگای شانازییە و هیوادارین کە درێژەی پێ بدرێت و کتێبخانەی ئێلێکترۆنیک وەک پردێک لە نێوان دوو قۆناغی پێش و پاش خۆی دەبینرێت کە لە قۆناغی پێش خۆی مەبەست ئەو مەتریاڵەیە کە دەبێت ببێت و له دواییدا ببێتە کتێبخانەی ئێلێکترۆنیک و دیجیتاڵیزە بکرێت، و لێرەش کێشەیەکە کە لە گەڵی ڕووبەڕوو دەبینەوە سەبارەت بە ڕێنووسی کوردییە کە دەیان جار دڵسوزانی زمان و ئەدەبی کوردی لەم چەند ساڵەدا پێشکەشیان کردووە و بەداخەوە ئێمە خاوەنی سیستمێکی یەکگرتووی ڕێنووسی کوردی نین لەبەر ئەوەی کە ئەم ڕێنووسە یەکگرتوو نییە و لەکاتی گەڕان کێشە بۆ توێژەر ساز دەکات، و کۆمەڵێک ئامار لەم ڕووەوە هەیه کە بەڕاستی سەرسووڕهێنەر و جێگەی داخە.

پاشان ئەندامی کارای گرووپی توێژینەوەی زمان و ئەدەبی کوردی ئاماژەی بەوە دا: لە دنیای دیجیتاڵدا، بوون و نەبوونی یەک خاڵ ئەنجامی گەڕانەکان دەگۆڕێت، و ئەمە کێشەیەکی زۆر زۆر جیدییە و دەبێت زیاتر له جاران بایەخ و گرنگی بەم باسە بدەین و دیاره پرسی ڕێنووس، ڕێکارێکی یاسایی و حکوومی هەیە، و جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانە لە لایەن دەسەڵاتی پارلمان و وەزارتی پێوەندیدارەوە دەبێت چارەسەر بکرێت.

بەڕێزیان پاشان ئاماژەیان دا: دەبێت لە هەنگاوی دووهەمدا وەکوو بنکەیەکی زانیاریی چاو لە کتێبخانەی کوردی بکرێت کە دەتوانێت بۆ خوێنەری ئاسایی و توێژەر زۆر کاریگەر بێت، و ئەم دەیتا بەیسە کە له ئارادا بوو کتێبخانە ئێلێکترۆنی وڵاتانی‌تر کە خوازیاری ئێگجار زۆری بوو توانییان لە دەرئەنجامە ئەرێنییەکان کەڵک و سوود وەربگرن کە بەداخەوە لە ناو کوردا باسێکی گرنک وەک کتێبخانەی ئێلێکترۆنیکی نەخراوەتە بەر باس. لە هیچ ناوندێکی سایتەیشن لە دونیادا یەک دەقی کوردی نییە و ئێمە ساڵانێکە خەبات دەکەین کە گۆڤاری توێژینەوەی ئەدەبی کوردی کە لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە دەردەچێت کە بە خۆشحاڵییەوە توانیمان نیوەی ڕێگاکە بەپێوین و تا یەک دووساڵی تر بگەین بەو ئاستە.

دوکتۆر سەجادی هەروەها ئاماژەی بەوەدا:  زمانی کوردی خاوەنی پێشینە و ڕابردوویەکی دەوڵەمەندە و قامووسێکی بەرفراوانی وشە و دەستەواژەی لەخۆگرتووە و لە ڕووی ڕێزمانی و ڕستەسازیشەوە مۆرکی تایبەتی خۆی هەیە و گەرچی کۆمەڵی بەرهەمی ئەدەبیی نایابی لەخۆ گرتووە، چ لە ئەدەبی زارەکیدا و چ وەکوو بەرهەمی نووسراو و، گەرچی ژمارەی ئاخێوەرانی زۆرە و هەرچەندەش ژمارەیەکی زۆر ڕاگەیێنەری گشتیی هەمەچەشن ئەم زمانە بەکارئەهێنن، بەڵام بە سەرنجدان بە ئامارەکانی بنکەگەلی زانیاری و ناوەندەکانی نوانەسازی و ئاماژەکاری، چ لە ناوخۆدا و چ لە دەرەوە، تا ئێستا نەیتوانیوە بگاتە ئاستێک کە لە ڕووی بەرهەمهێنانی زانستییەوە لانی کەم تۆزێک لە دۆخی زمانە دراوسێکانی وەک فارسی و عەرەبی و تورکی نزیک بێت. دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەی ئێلێکترۆنیک و دیجیتاڵ یەکێکە لە پێش مەرجەکانی توێژینەوە لەم سەردەمەدایە.

دوکتۆر سەجادی له کۆتاییدا سپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی توێژینگەی کورستان‌ناسیی و سەرجەم ئەو کەسانە کرد کە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لەم ڕووەوە هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ و ئەو ئەرکەیان له ئەستۆ گرتووە

لە بەشی دووهەمی بەرنامەکدا دوکتۆر سەید مەهدی حسێنی ئاماژەی بەوەدا: بە هیچ شێوازێک ئیدیعای ئەوەمان نییە کە ئەم پرۆژەیە کەم و کۆڕییەکی نییە، بەڵکوو ئەمە هەنگاوێکە بۆ تاقیکردنەوەی خۆمان، بۆ ئەوەی کە ئایا دەتوانین  کارێکی بنەڕەتی دەست پێبکەین و قۆناغ و بوارەکانی دیکە ئەزموون بکەین یان نە و هەروەها لە قۆناغەکانی ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە گیر و گرفتهایەک هاتە پێش و وەکوو ئەزموون ماوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین له داهاتوودا کەڵکی لێ وەربگرین و قۆناغی دووهەمی ئەم پرۆژە با بەشی جێبەجێ بکرێت.

بەرپرسی گرووپی توێژینەوەی مێژوو و فەرهەنگی توێژینگەی کۆردستان ناسی گوتی: پرۆژەی کتێبخانەی ئێلێکترۆنیکی بۆ ڕێکوپێککردن و ڕادەستکردنی سەرچاوەکان له سیستمی ئێلێکترۆنیک کەڵک وەرئەگرێت بەڵام ئەو سەرچاوانەی کە وەکوو دەق و ئەو دەیتا بەیسانەی کە تۆمار دەکرێت دیجیتاڵ نەکراون و واتە هەر فایڵێکە کە حاڵەتی ئێلێکترۆنیکی هەیە و هێشتا قۆناغێکی ماوە کە بکرێت بە دیجیتاڵ.

پاشان له درێژەی قسەکانیاندا جەختیان کردەوە کە: کتێبخانەی سوننەتی پێشتر دەستی بووە  بەڵام ئێستا ئێلێکترۆنیکییە و پێڕستی سەرچاوەکان وەکوو کتێب‌ناسی ئەخرێتە بەردەستی خوێنەر و سەرچاوەیەکی سنووردای زمانی کوردی تێدایە و ژمارەی سەرچاوەکانی کوردی بە دەگمەنن و ئەو سیستمانەی کە وەکوو سیستمی خۆکار لە کتێبخانەکان بەکار دەبرێت ئیمکانی ئەوە نادات بە خوێنەر کە بە ڕێنووسی کوردی بەدوایا بگەڕێت و کتێبەکە بدۆزێتەوە و دەبێ حەتمەن بە زمانە سەرەکییەکە بیدۆزێتەوە.

دوکتۆر حسێنی له درێژەی بەرنامەکدا ئاماژەیدا: کێشەیەکی تر ئەوەیە گەر بمانەوێت لە کتێبخانەیەکدا بە دوای کتێبێکی زانستی بگەڕێین جگە لەو کتێبخانە هاوکات ناتوانین ئاگادار بین لە ئەو کتێبخانەکانی‌تر ئایا سەرچاوەیکی کوردی کە لێرە هەیە ئایا لەوێش دەست دەکەوێت یا نە. خاڵێکی بەربەست ئەوەیە کە لێکۆڵەری ئێمە له گەڵیدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان ناچارە خۆی ڕاستەوخۆ بچێتە ئەو ناوەندانە ئەگەر بەڵگەیەک ببێت بیدۆزێتەوە.

هەروەها باسیشی کرد: لە لایەکی ترەوە ئێمە دەزانین ڕێژی بڵاوکردنەوەی سەرچاوەکان بە زمانی کوردی لە بوارە جیاوازەکاندا زۆر زۆرە، بەڵام بەربڵاوە و دۆزینەوەی ئەستەمە و لە ڕێگەی هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی و ماڵپەڕەوە ئەم شتانە بڵاو دەبێتەوە و خەڵک ئاگاداری ئەو باسانە دەبن بەڵام بۆ ئەوەی کە بە شێوەیەکی لۆژیکی و ئینتگگریتید ئەمانە له بەردەستی خوێنەردا ببێت هەر ئەو ئاڵۆزی هەیە کە لە حاڵەتی چاپی و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کتێبدا لە دنیای دیجیتاڵدا هەیە و ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ فەلسەفە و ئامانجی سەرچاوەکان دەبێت هەموو ئەو کتێبانەی کە هاو بابەتن لە پەنای یەک بن و بدۆزرێنەوە.

دوکتۆر حسێنی گوتی: خاڵێکی دیکە کە دەبێت گرنگی پێ بدەین ئەوەیە کە ئایا هەموو بابەتەکانی یەک نووسەر لە ئەو کتێبخانەدا هەیە یا نە، چوون کتێبخانە پێویستی بە ئەم ئامارانە هەیە.

حسێنی لە درێژەی وتەکانی دا ئاماژەیکرد: یەکێکی تر لە ئەو خاڵە گرنگانە ئەوەیە دەبێ ئاماری ئاسارێکی یەک وەشانگە یان ناوەندی بڵاوکردنەوە وەکوو بڵاوکردنەوەی کوردستان لە سنه یان گوتار لە سەقز دەبێت بزانین چەند بەرهەم لە ئەم بڵاوکردنەوانە لەم ئەم کتێبخانەی ئێمەدا هەیە. هەروەها بۆ ئەوەی کە بزانین پێداچوونی جیاواز له بەرهەمێکی تایبەت ئایا لە کتێبخانەدا هەیە یا نە، چوون ڕەنگە لە بوارە جیاوازەکاندا ئەو دەقە لێکۆڵینەوەی لە سەر کرابێت کە ئەو نووسەرە چە کارێکی له سەر ئەو دەقە کردووە. هەروەها دۆزینەوەی بەرهەمە پێوەندیدارەکان پێکەوە لە لایەنی جیاوازا وەکوو: ناوڕۆک، بابەت و فۆرمەت ئەمانە هەمووی یاریدەره کە بتوانین نەزمێکی باشی پێ بدەین کە خوێنەر و لێکۆڵەر بتوانێت بە باشی کەڵکی لێ وەربگرێت و هەرەوەها دەبێت لە سەرچاوەکاندا ناوی ئەو کەسانەی کە ئیشی جیاوازیان ئەنجام داوە حەتمەن ببێت و بە ڕاحتی بدۆزرێتەوە و بابەتێکی تر ئەوەیە لە هەموو وڵاتەکاندا، کتێبخانە نیشتیمانییەکانیان یان گەورەکان هەوڵیان داوە هەموو نووسەران و وەشانگەکان و هەموو ئەو پێکهاتانەی کە سەرچاوەی زانستی بڵاو ئەکەنۆ بە یەک شێواز ناویان بنووسرێت و تۆمار بکرێت و شێوازە جیاوازەکان کۆنترۆڵ بکرێت و ئێرجاع بدرێت بە ئەو شێوازەی کە له ئەو کتێبخانە پەسەند کراوە.

دوکتۆر مەهدی حسێنی له کۆتایی بەرنامەکەدا گوتی: هیوادارم لە قۆناغی دووهەمدا کە لە حاڵی ئەنجامدایە و تا ئێستا پێنج تا شەش هەزار سەرچاوەمان بە پەم پرۆژەیە ئیزافە کردووە و ئەمە وەکوو براندێک متمانەیەکی زۆرتر بە کوردستان‌ناسی دەدات بۆ ئەوەی کتێبخانەیەکی بە نیسبەت باش بخاتە بەردەستی توێژەران و خوێنەران لە هەموو جیهاندا.

ئامادەکار: نووشین مەحموودی

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

هایدیگەر، نیتشە، نازیزم

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *