خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی فەلسەفەی مێژوو

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی فەلسەفەی مێژوو

ناسنامەی کتێب: فەلسەفەی مێژوو، نووسینی دوکتۆر داریـوش ڕەحـمـانـیـان، وەرگێڕانی جەلیلی مورادی، ناوەندی توێژینەوەی مێژوویی جەمیل ڕۆژ بەیانی، ٢٠١٦ .

?ناساندنی کتێبی «کتێبی فەلسەفەی مێژوو »

   پەروا ئەنوەر

فەلسەفەی مێژوو دەستەواژەیەکـی نوێیە. لە سەردەمی ڕۆشنگەری، واتە لە سەدەی ھەژدە ھاتە ئاراوە. ئەم دەستەواژەیە یەکەم جار لەلایەن (ڤـۆڵـتـێـر)ی فەیلەسوفی فەڕەنسیەوە بەکاربراوە.

لـەڕاستیدا مەبەستـی ڤۆڵتێر لـە فەلسەفەی مێژوو، جۆرێکـە لـە مێژوو نـووسینـی ڕەخنەیـی لـەسەر بنەمای عەقلانیەت.
ئـەگـەر نـووسینـەوە و تـۆمارکـردنـی ڕووداوەکانـی ڕابـردوو،  یەکێک لـەئەرکـەکانـی مـێـژوو بێت، ئـەوا لێکۆڵینەوە و قوڵبوونەوە و گەڕان و پشکنینی وردی ئەو ڕووداوانە، یەکێکیتر لە ئەرکە ھەرە گرنگەکانـی مێژوو دەبێت . بەشێوەیەک دیوی دووەمی مێژوو پێک دەھێنێت.

سـەردەمانێک تەنھا بـەوچاوە لە مێژوو دەڕوانرا، کـە تەنھا وێناکردنەوەی ڕابردووە. بەڵام بەسەرھەڵدانـی فەلسەفە و پرسیارکردنی لە چییەتی مێژوو، دیوە پـڕ بایەخ و گرنگەکەی مێژوو خرایە ڕوو. کـە دەشێ بـە فەلسەفەی مێژوو ناوی ببەین.

بـێـگـومـان بایەخـی فـەلسەفەی مێژوو لـەوەدا بـەرجەستە دەبێت،  کـە پێش ھـەمـوو شـتـێـک جـۆرێـک لـە ھۆشیاریمان لا دروست دەکات، دەربارەی ڕووداوەکانـی ڕابردوو لەگەڵ ئەو ھۆکار و فاکتەرانەی کاریان لە ڕووداوەکانی مێژوو کردووە. ھاوکات درووستبوونـی گـومان و ڕادەست نەبووم بە ڕووداوەکان و ئـەو ھۆکارانەی کە کاریان لە مێژوو کردووە.

بـەمانایەکـی تـر فـەلسەفەی مێژوو،  ڕێگەمـان پێ نادات،  بـێ گـومانکـردن،  پابەندی ڕاستـی ھیچ جـۆرە ڕووداوێکی مێژوویی ببین.

ئەم کتێبەی بەردەستمان خستنەڕوویەکـی ئەکادمیمیانەیە بۆ فەلسەفەی مێژوو، لـەڕووی چیەتـی مێژوویـی و فـاکتەرە کـارتێکـراوەکانـی پشت ڕووداوە مێژووییەکان. هـەروەهـا شیکـردنـەوەی بیـرو ڕاو بـۆچـوونـە جیاوازەکانی بیریارانـی بواری فەلسەفە و فەلسەفەی مێژوو. وەخستنەڕووی  تیۆرەکانـی ڕاڤەی مێژووییە.

بـە پشبەستن بـەو ئەزموونەی خۆشـی کـە مامۆستای زانکۆیـە، نـووسەر لـە کتێبەکەیدا بابەتیانە ئـەو بیرو ڕایانەی ڕوونکردووەتەوە… بـۆیە دەکرێت وەک سـەرچـاوەیـەکـی بـەنـرخ بـۆ خـوێندکـارانـی زانکۆکانـی کوردستان و کتێبخانەی کوردی لێی بڕوانرێت.

مـاوەتەوە بڵێین نـووسەر (د. داریـوش ڕەحـمـانـیـان) ئەندامـی لیژنەی زانستـی زانکـۆی تارانـە و لەبەشـی مێژووی ئـەو زانکۆیـە، وانـە دەڵێتەوە. لـەم ڕووەوە ئـەو سەرچاوانەی لـەم کتێبەیدا بـەرچـاو دەکەوێت تــا ڕادەیەکی زۆر، کەم و دەگمەنن.

داگرتنی ته‌واوی ده‌قه‌که‌

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *