خانه / ناساندن و ڕه‌خنه‌ / ناساندنی کتێبی فەرهەنگی گشتی سینەما بە قەڵەمی نووسەر

ناساندنی کتێبی فەرهەنگی گشتی سینەما بە قەڵەمی نووسەر

ناسنامەی کتێب: فەرهەنگی گشتی سینەما، نووسەر :محەمەد هاشمی خانەشوری، میراث هنر: ۵۰۰ ڵاپەرە

محەمەد هاشمی خانەشوری

کاتێک کە ساڵی ٢٠١٣ لە زانکۆ سەلاحەدین ، هەولێر کۆلێژی هۆنەر _ بەشی سینەما خوێندکار بووم دەمویست وتارێک لە سەر سینەما بنووسم؛ بەڵام لە بەر نەبوونی سەرچاوە و کتێبی سینەمایی بە زمانی کوردی نەمدەتوانی بە پێی پێویست لە گەڵ وشە تایبەتیەکانی سینەما یاری بکەم و مەبەستی خۆم دەرببڕم و ناچار دەبووم کە پەنا بۆ سەرچاوەکانی وەک فارسی و عەرەبی و ئێنگلیزی ببەم و دواتر لە وتارەکەدا زۆربەی وشەی سینەماییەکان بۆ زۆربەی خوێندکاران و خوێنەرانی کوردزمانی سینەما نامۆ بوو .

لە دوای ماوەیەک بیرکردنەوە لە سەر ئەم بابەت و کەلێنە لە زمانی کوردی هەستم بە نەبوونی کتێبێک کە وشە سینەماییەکان شیبکاتەوە وە لەوش گرینگتر نەبوونی فەرهەنگێکی سینەمایی بە زمانی کوردی لە بازاری کتێبی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ خوێندکارانی بەشی سینەما هانی دام کە دەس بۆ ئەم بەرهەمە ببەم و دەس بەجێ دەستم بە کۆکردنەوەی وشە و نامیلکە و کتێبە جۆراوجۆرەکانی سینەما کرد و توانیم زیاتر لە ١١٠٠ وشەی سینەمایی کۆ بکەمەوە و بە پێی سەرچاوە جیاوازەکان بە زمانی فارسی و عەرەبی و ئێنگلیزی پێناسەیەکی باش و سادە بۆ وشەکان پەیدا کەم .

ئەلبەت هەندێک لە وشەکان بە ڕوانگەیەکی گشتی شیکردنەوەی بۆ کراوە و بۆ تێگەیشتنی وردتری پێویستی بە گەڕان بە سەرچاوەی دیکە هەیە و هەندێک لە وشەکان تاکۆ ئێستا لە بازنەی سینەمای کوردی بە کار نەهاتوون و لەوانەیە نامۆ بێت و پێویستە فیلمسازە گەنجەکان بە کاری بهێنن تاکۆ لە ناو بازنەی فیلمسازی کوردیدا جێبکەوێت.

کتێبی” فەرهەنگی گشتی سینەما ” کۆمەلێک وشە و دەستەواژەی فەنی ، ڕێباز و جۆری فیلم و کەرەستە و بەشەکانی سینەما وەک { دەرهێنان ، سناریۆ ، نواندن ، پێکەوەنان ، فیلم هەڵگری ، دەنگ ، دیزاین و ….هتد } لە ناو دونیای سینەما لە خۆ دەگرێت .

ئەم فەرهەنگە بۆ خوێندکارانی هەموو قۆناغەکانی سینەما و سینەماکاران بە گشتی دەتوانرێت کەڵکی لێوەربگیرێت.

ئەم کتێبە دوای چوار ساڵ بەردەوام بوون و گەڕان بە دوای وشە و شیکردنەوە و پێداچوونەوەو و هەڵەبڕی بە ئەنجام گەیشتووەو و بێ گۆمان هیچ کتێبێکیش بە بێ هەڵە بوونی نیە و ئەم کتێبەش لە بواری ڕێزمانی و تاشین و دۆزینەوەی وشەی تایبەت بە سینەما بێ هەڵە نیە و ئێمەش هەموو ڕەخنە و تێبینی و ڕاستکردنەوەی ئێوەی خوێنەرانی ئازیز لە بەرچاو دەگرین بۆ هەرچی دەولەمەندکردنی ئەم بەرهەمە .

لە کۆتاییدا هیوادارم هەموومان بتوانین هەنگاو بنێیەن بەرەو دامەزراندنی سینەمای نەتەوەیی کوردی بۆ پیشاندنانی مێژووی پڕ لە بەرگری و سەرخستنی ئامانجی دێرینی گەلەکەمان .

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *