خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی ڕاڤە بڵاوکرایەوە

یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی ڕاڤە بڵاوکرایەوە

یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی ڕاڤە بڵاوکرایەوە

یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی ڕاڤــە وەکوو گۆڤارێکی نوێ سەر بە زانکۆی کوردستان کە لە لایەن خوێندکارانی دوو بەشی زمان و وێژە و دەروونناسی بەڕێوە دەچێت دەڤەری چالاکییەکەی داگری ورووژاندنی شرۆڤەی ڕەخنەگرانەیە لە سەرجەم بۆچوونەکانەوە بەتایبەت بۆچوونی دەروونشیکارانە.

ژمارەی یەکەم وەکوو هەنگاوی یەکەمی چالاکی گۆڤاری ڕاڤــە لەخۆگری چەمکە سەرەتاییەکانی بابەتی بەر باسە کە لە لایەن خۆێندکارانەوە هاتووەتە وەرگێڕان و نووسین.

بابەتەکانی گۆڤاری ناوبراو بریتین لە:

١-وتەی سەرنووسەر

٢-شاهۆ عەبدوڵانژاد کارناسی وێژەی ئینگلیزی وەرگێڕانی بۆ بابەتێک لە ژێر ناوی ڕەخنەی دەروونشیکاریی کردووە کە خاوەنی دوو بەشە و بەشی دووهەم لە ژمارەی دووهەم‌دا دێتە بڵاو کردنەوە.

٣- وتاری ڕەخنەی شیعری زستان لە ڕوانگەی تیۆری دەروونشیکاریی لاکانەوە نووسینی د. حوسەین پایەندە لە لایەن ئومید ئەڵامورادییەوە هاتووەتە وەرگێڕان.

٤- وتاری لە چاوەڕوانی بەربەڕەکاندا ئەویدی لە چەشنێکی تر نووسینی هالە ڕەفیع لە لایەن سومەیە عەلیزادگان کارناسی وێژە و زمانی کوردی کراوە هاتووەتە وەرگێڕان.

٥- کتێبی فرۆید نووسینی جاناتان لیر و وەرگێڕانی فارسی عەلیڕزا تەهماسب و مۆجتەبا جەعفەری بۆ ورووژاندنی چەمکە بنەڕەتییەکانی تیۆری دەروونشیکاریی فرۆید و باشتر ناسینی لە لایەن سەنا قوربانی خوێندکاری زمان و وێژەی کوردی هاتووەتە ناساندن.

بۆ داگرتنی فایلی pdfی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی ڕاڤــە سەردانی کەناڵی خراوە بکەن:

 http://t.me/Rave_uok_ac_ir

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *