خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژمارەی نوێی گۆڤاری دەرگاوان بڵاوکرایەوە

ژمارەی نوێی گۆڤاری دەرگاوان بڵاوکرایەوە

ژمارەی نوێی گۆڤاری دەرگاوان بڵاوکرایەوە

لەبیرەوەری ۱۲۴ساڵەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردییدا؛ دووەمیین ژمارەی دەرگاوان وەک یەکەمیین گۆڤاری وەرزیی تایبەتمەند بە پەروەردەی میدیایی بە لۆگۆ و نەخشەسازییەکی نوێ و لەدوو توێی بەرگێکی سەرنجڕاکێش و ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەندی ۳۰۰ لاپەڕەیی و بە بەشداریی ۲۶ ئەکادیمیی و پسپۆڕ و توێژەری میدیایی کەوتە بەردەست و دیدەی خوێنەران.

گۆڤاری دەرگاوان لەم ژمارە نوێیەییدا؛ دەرگای خوێندن و پەروەردەی میدیایی خستووەتەسەر پشت و چوار بابەتی گرنگی تایبەت بە «خوێندەواری میدیایی و ژینگەی فێرکردنی، میدیای پەروەردەیی و پەروەردەی میدیایی لەلای منداڵان، میدیای خوێندگەیی و خۆدەربڕینی فێرخوازان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نموونەیەک لە پەروەردی میدیایی» تیابڵاوکراوەتەوە. ھەروەھا دووەمیین دەرگای رێنمایی و ھۆشیاری میدیایی بۆ بابەتەکانی «پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەرییان لەسەر ھۆشیاری سیاسیی لاوان، ورووژاندنی میدیایی و بەرپرسیاربوونی یاسایی لە تاوانی جینۆسایددا، ھۆشیاری یاسایی رۆژنامەنووس لە رووماڵکردنی ھەواڵەکانی دادگادا» تەرخانکراوە. ھاوکات سێییەم دەرگای تایبەت بە تێز و توێژینەوەی میدیایی بۆ ھەردوو بابەتی «میدیای کوردیی بە زمانی بیانی؛ ماستەر و دکتۆرای لەسەر دەخوێنرێت، پەیوەندییە گشتییەکان و ھونەری ئەتەکێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا» تەرخانکراوە.

دەرگای دیدار و دیڤچوونی میدیایی بۆ سێ بابەتی نوێ تەرخانکراوە؛ لەوانە: «د.ئەحمەدی ناتیقی؛ خاوەنی یەکەم گرتەی عومەری خاوەر چیرۆکی چرکاندنی وێنەکانی کیمیاییبارانکردنی ھەڵەبجە بۆ دەرگاوان دەگێڕێتەوە، لە ئەسفەھان خوولی رۆژنامەوانیی بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانی رێکدەخرێت، جەنگی رووسیا ئۆکراین لەنێوان پێوەرە پیشەییەکان و رێساکانی راگەیاندندا». ھەروەھا دەرگای ھەڵبژاردە و ھەڵسەنگاندنی میدیایی تەرخانکراوە بۆ چوار بابەتی گرنگ، لەوانە: «۲۱ی نیسانی ۱۸۹۸؛ رۆژی دەرچوونی یەکەمیین رۆژنامەی کوردی، رۆژنامەنووس یان عەریزەنووس؛ رۆژنامەگەریی کوردیی و ۱۲۴ساڵ سەرئێشەی ناپیشەییبوون، توندووتیژی دژ بە ژنان لەنێو راگەیاندنی کوردییدا، مامەڵە و رووماڵی میدیایی لەسەروەختی پەتای جیھانیی کۆرۆنادا». ھاوکات دەرگای دۆز و دۆسییەی میدیایی خراوەتە سەر پشت بۆ «دۆست و دوژمنانی میدیای نیشتمانیی لەھەرێمی کوردستاندا» و لەوبارەیەوە سێ تێڕوانینی جیاوازی سێ ئەکادیمیی بڵاوکراونەتەوە.

حەوتەمین دەرگای دووەمین ژمارەی گۆڤاری دەرگاوان تەرخانکراوە بۆ کاریکاتێر و تەنزی میدیایی کە دووبابەتی بەناونیشانی: «تەنزنووسی کورد لەتەرازووی بنەما یاساییەکان و پێوەرەکانی رێسا پیشەییەکانی راگەیاندندا، ویلی لوومان: کاریکاتێری رۆژنامەوانیی زۆرجار ناوچەگەریی پێوە دیار دەبێت» تیابڵاوکراوەتەوە. ھەروەھا دەرگای پرۆژە و چالاکیی میدیایی ئەم ژمارەیەی دەرگاوان بۆ چالاکییەکانی چەند مانگی پێشووی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) تەرخانکراوە. دوایین دەرگاش کە بۆ وشەدان و فەرهەنگی میدیایی تەرخانکراوە؛ تایبەتە بە بەشی دووەمی «فەرھەنگۆکێکی ئینگلیزی_کوردیی تایبەت بە رۆژنامەنووسان».

د.شوان ئادەم ئەیڤەس

دەرگاوان؛ گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتمەندە بە پەروەردەی میدیایی لەھەرێمی کوردستاندا، لەلایەن رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) خاوەندارێتیی دەکرێت و د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەرنووسەریەتی.

  بۆ بەردەستخستنی ئەم گۆڤارە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی چمک بکەن:

https://chmk.org

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *