خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کۆمەڵە چیرۆکی «گوڵبەهار» بەرهەمی مەنسوور مێهرجوویان بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە چیرۆکی «گوڵبەهار» بەرهەمی مەنسوور مێهرجوویان بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە چیرۆکی «گوڵبەهار» بەرهەمی مەنسوور مێهرجوویان بڵاوکرایەوە

چاپەمەنی خانی لەو ساڵانەدا، ئەوەندەی گونجابێ، لە حەولی ئەوەدا بووە ئەزموون و دەنگە نوێیەکانی ئەدەبیاتی کوردی لە بواری گێڕانەوەدا بناسێنێ. بۆ وێنە، چاپ و بڵاوکردنەوەی کورتەڕۆمانی “بۆنی نمساری ئاجۆر”، نووسینی کاک چیا پەرویزپوور، یان کۆمەڵەچیرۆکی “دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کاردەکا”، نووسینی کاک جەلیلی ڕەحیمی، …

ئەم جارەش بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهار، نووسینی کاک مەنسووری مێهرجوویان، یەکێک لە دەنگە نوێیەکانی چیرۆکی کوردی بە خوێنەران دەناسێنێ.

گوڵبەهار دووهەم کۆمەڵەچیرۆکی مەنسوور مێهرجوویان، پێک هاتووە لە ۱۵ کورتەچیرۆک. نووسەر پێش‌تر ساڵی ۱۳۹۸ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی “هەڵەیەکی مێژوویی” لە چاپەمەنی گوتار چاپ و بڵاوکردۆتەوە.

کورتەچیرۆکەکانی کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهار لە باری ناوەرۆکەوە لە حەولی ئەوەدان باس لە کێشە و ئاستەنگەکانی ئەوڕۆی کۆمەڵگا بکەن و لە کۆمەڵگا و دنیای واقع دانەبڕێن.

نووسەر حەول دەدا کورتەچیرۆکەکان بە شێوازێکی مۆدێرن بگێڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەش‌دا نایهەوێ مۆدێرن بوون بە نرخی دوور کەوتنەوە لە بەردەنگ تەواو بێ . لەوانەیە ئەوە گرینگ‌ترین خاڵی ئەو کۆمەڵەچیرۆکە بێ .

نووسەر وێڕای ئەوەی چیرۆکی مۆدێرن و نوێ دەنووسێ، چاوێکیشی لە خوێنەر و بەردەنگ هەیە. گێڕانەوە لە کۆمەڵەچیرۆکی گوڵبەهاردا لە واقع و کۆمەڵگا هەڵناکەنرێ. هەر ئەمەیش دەبێتە کارتی سەرکەوتنی کورتەچیرۆکەکان.

بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکان لە هەندێ تکنیک کەڵکی وەرگرتووە، وەکوو: وردە تکنیکەکانی تەداعی زەینی، فلاش‌بەک، فلاش‌فۆروارد و…

زمانی گێڕانەوە، زمانێکی ڕەوان و لەسەرەخۆیە و خوێنەر زوو دەتوانێ پەیوەندیی لەگەڵ چیرۆکەکان بگرێ.

نووسەر حەول دەدا وێڕای ئەوەی کەڵک لە تکنیکی مۆدێرنی چیرۆک‌نووسی وەرگرێ، خوێندنەوە ببێتە کارێکی چێژبەخش.

گوڵبەهار کۆمەڵەچیرۆکێکە دەتوانێ هەم بۆ خوێنەری ئاسایی چێژبەخش بێ و هەم بۆ خوێنەری جیددی و پرۆفیشنالی چیرۆک.

ئێمە پێمانوایە بێتوو نووسەر لە خوێندنەوە و نووسین بەردەوام بێ، ئاسۆیەکی ڕوونی لە پێشە.

هیوادارین چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو کۆمەڵەچیرۆکە ببێتە هۆی ئەوەی نووسەر دواتر بتوانێ لە بواری گێڕانەوەدا هەنگاوی گەورەتر هەڵێنێتەوە و سەرکەوتوو بێ.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *