خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «تاوڕژاو» بەرهەمی سۆران کوردپوور بڵاوکرایەوە

کتێبی «تاوڕژاو» بەرهەمی سۆران کوردپوور بڵاوکرایەوە

کتێبی «تاوڕژاو» بەرهەمی سۆران کوردپوور بڵاوکرایەوە

«تاوڕژاو» بەرهەمی دوکتور سۆران کوردپوور لە لایەن چاپەمەنی بیریار چاپ و بڵاو بۆوە.

دوکتور سۆران خۆی لە سەر ئەو کتێبە ئاوا دەنووسێ: «تاوڕژاو یەکەم ئەزموونی چیرۆک‌نووسیی منه، کە بە شێوەی کتێب دێتە بەردەستی خوێنەر. ئەوانەی من و بەتایبەت هێلکاری و کێشانەوەکانم دەناسن، دەزانن کە من هەمیشە هەوڵم ئەوە بووە بە ساکارترین شێوە، ناوەرۆک و مانایێکی زۆر و بەتین بدەم بە کارەکانم و بەردەنگ بتوانێ بە پێی بیرکردنەوە پتر دەگەڵ کارەکانم پەیوەندی بگرێ و لێیان تێ بگا، جا ڕەنگە لە تەواوی کارەکانم‌دا سەرکەوتوو نەبووبێتم و بەو ئامانجەم نەگەیشتبێتم. لە «تاوڕژاو»یش‌دا بە هەمان شێوە لێ ئەمجار لە جیات هێلی باریک و ڕەنگ لە وشە یارمەتیم وەرگرتووە و تا جێیەک لە تواناییم‌دا بووە سادە و ساکار ڕووداوەکانم نووسیوە و بۆ ئەوانەی قووڵتر دەڕوانن و بیر دەکەنەوە -هەروەک کێشانەوەکانم- زۆر زیاتر ئاماژە و نیشانەم بۆ داناون هەتاکوو ڕێگاکان بدۆزنەوە و زیاتر بچنە ناخی چیرۆکەکەوە بتوانن پتر چێژی لێ‌ وەرگرن.
ئەو چیرۆکە لە ساڵی ٢٠١٧ـی زایینی لە زەینم‌دا لەپڕدا هاتە دنیا و منیش بە پێی دەرفەت نووسیومەتەوە و وا نەبووە کە بەردەوام و هەمووڕۆژ بیری لێ بکەمەوە و کاری لەسەر بکەم و بینووسم، بۆیە نووسینی چەن ساڵێکی خایاند».

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *