خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژیاننامەی دوکتۆر ماری ڕەشیدی ڕۆستەمی

ژیاننامەی دوکتۆر ماری ڕەشیدی ڕۆستەمی

ژیاننامەی دوکتۆر ماری ڕۆستەمی

 دوکتۆر ماری رۆستەمی بەکالۆریۆس و ماستەری لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی و هەروەها ماستەر و دکتۆرای لە لێکۆڵینەوەی کوردی هەیە.

لە ساڵی ٢٠١٥ تێزی دکتۆراکەی لە ئەنیستیتووی لێکۆڵینەوەکانی عەرەبی و ئیسلامی لە زانکۆی ئێگزێتر لە وڵاتی بریتانیا پێشکێش کردووە بە ناوی «شانۆی کوردی لە سەردەمی بەعسدا».

لە ساڵی ٢٠١٩ تێزەکەی وەک کتێبێک بە ناوی «ناسیونالیسمی کوردی لە سەر شانۆ» لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بلوومزبێری لە بریتانیا بڵاوکرایەوە کە یەکەم توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر ئەم بابەتە لە زمانی ئینگلیزی لە قەڵەم دەدرێت. ئەم کتێبە بە هەوڵ و کۆششی فاخریە ئادسای وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە لایەن چاپخانەی ئاڤێستا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

هەروەها چەندین وتاری ئەکادمیی بە زمانی ئینگلیزی لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی بڵاو کردووەتەوە کە دواهەمینی لە کتێبی مێژووی کوردی کەمبریج لەبارەی مێژووی شانۆی کوردی لە چاپ دراوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *