خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی کتێبی “ڤیرکە، ڕەنگ کە” بەڕێوە چوو

ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی کتێبی “ڤیرکە، ڕەنگ کە” بەڕێوە چوو

ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی کتێبی “ڤیرکە، ڕەنگ کە” بەڕێوە چوو

ئێوارەی ۲۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۱ ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی یەکەمین کتێبی منداڵان بە زاراوەی کوردیی کەلاردەشت لە شاری کتێبی ئەم شارە بەڕێوەچوو. کەسایەتییە فەرهەنگییەکان، هونەرمەندان و شاعیرانی کەلاردشت میوانی ڕێوڕەسمەکە بوون.

بەڕێز دوکتۆر ئەسەدوڵڵا محەممەدزادە و خاتوو موژگان کاوسی لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاریان پێشکەشکرد و نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی و زمانەکانی تری شوناس لە کەلاردەشت و هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە و بوژانەوەی ئەم زمانانە ڕێکارێکارگەلێکیان پێشکەشکرد.

چەند منداڵێکی کوردی کەلاردەشت بە پەردەلادان لەسەر کتێبەکە و رەنگکردنیان، لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کرد.

چەند وێنەیێکی ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی کتێبی “ڤیرکە، ڕەنگ کە” بەڕێوە چوو:

 

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *