خانه / گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان / ناساندن و داگرتنی فایلی ژماره‌۱ی گۆڤاری هۆنه‌

ناساندن و داگرتنی فایلی ژماره‌۱ی گۆڤاری هۆنه‌

ژمارە یەکەمی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی هۆنەی زانکۆی کوردستان لە بەهاری ساڵی ۹۷ی هەتاویدا بڵاو بووەوە و کەوتە بەر دەستی خوێنەران. لەم ژمارەیەدا بابەتەکان بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی ڕیز کران. ئەم ژمارەیە ۱۱۵ لاپەڕە بوو کە هەڵگری حەوت بابەتی بە زمانی کوردی، سێ بابەت بە زمانی فارسی و دوو بابەت بە زمانی ئینگلیزی بوو. لەم ژمارەیەدا سەرنووسەری گۆڤاری هۆنە لە مەڕ بابەتی خەسارناسیی زانکۆ و گوتاری زانستی وتووێژێکی لەگەڵ د. مەسعوود بینەندە ڕێک‌خست کە دوایی سەرنجی خوێنەرانی ڕاکێشا و لە لایەن هەندێک خوێندکاری زانکۆی کوردستانەوە وەرگێڕرایەوە سەر زمانی فارسی و بەم زووانە لە تاران بڵاو دەبێتەوە. ئەم بابەتە هەڵگری چەندین باس و تەوەری گرنگ و جۆراوجۆر لە مەڕ ئەکادیمیا و گوتاری زانستییە. بابەتێکی دیکە کە ڕووبەرگی ژمارە یەکەمیشی بۆ تەرخان کرا، بابەتێک لە سەر ناساندنی مامۆستا د. محەمەدسدیق موفتی‌زادە بوو کە ئەم بابەتە ئامادەکردنی مامۆستا مەنسوور ڕەحمانی بوو و وێنە مامۆستا د. محەمەدسدیق موفتی‌زادە-ش لە سەر ڕووبەرگی گۆڤاردا دانرا. شایانی ئاماژە مامۆستا موفتی‌زادە لە یەکەم کەسانێکە کە هەوڵی بۆ فێرکاریی زمانی کوردی لە ئەکادیمیاکانی وڵاتی ئێراندا داوە. یەکێک لە بابەتە فارسییەکان لەم ژمارەیەدا دەقی وانەوتاری یەکەمی د. بەختیار سەجادییە لە سەر ژاک لاکان.

داگرتنی ته‌واوی ده‌قه‌که‌

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *