خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی «کاکی»ی عەبدوڵڵا پەشێو دا بڵاوکرایەوە

کتێبی ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی «کاکی»ی عەبدوڵڵا پەشێو دا بڵاوکرایەوە

کتێبی ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی «کاکی»ی عەبدوڵڵا پەشێو دا بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: «ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی “کاکی”ی عەبدوڵڵا پەشێو دا»، ژیڤان بەکر، ٨٤ لاپەڕە، چاپەمەنی سارا، سلێمانی ۲۰۲۲.

ئەم کۆڵینەوەیە، لە بارەی دەقێکی (عەبدوڵڵا پەشێو)ی شاعیرە، کار بە مێتۆدی ڕەخنەی دەروونشیکاری لەسەر دەقی “کاک”دا، کراوە. لە دوو بەشدا، کە تیۆری و پڕاکتیکین، پێک هاتووە.
بەشی یەکەم: چوار تەوەرەیە، تەوەرەی یەکەم: ناساندن، گیروگرفت و ڕێبازی کۆڵینەوەکە خراوەتە ڕوو. تەوەرەی دووەم: چەمک و پێناسەی (دەروونناسی، ڕەخنە، ڕەخنەگر، ڕەخنەی دەروونشیکاری)مان کردوون. چەمکی ڕەخنە، چەمک و زاراوەی دەروونناسی شی کراونەتەوە. تەوەرەی سێیەم: کورتەیەک لە بارەی ڕابەرانی ڕەخنەی دەروونشیکاریی و تەوەری چوارەمیش (ڕاڤەکردنی چەمکە دەروونشیکارییەکان لای فڕۆید) خراوەتە بەر باس.

بەشی دووەم: دوو تەوەرەیە، ڕەخنەی دەروونشیکاری لە دەقی (کاک)ی عەبدوڵڵا پەشێودا، هاتووەتە جێبەجێ کردن. تەوەرەی یەکەم: جۆرەکانی چەمکی شیعری پەشێو لە ڕەخنەی دەروونشیکاریدا بە چەند جۆرێک، ئەوانیش: (زمانی شیعرەکانی، نوستالجیا، ژن “ئافرەت”، فەلسەفەی مردن)ن، باس کراون. تەوەرەی دووەم: چەمکەکانی ڕەخنەی دەروونشیکاری (لە دەقی “کاک”ی عەبدوڵڵا پەشێودا) بە {ئاستی ئاگایی “هەست” (Conscious)، ئاستی پێش ئاگایی (Preconscious)، ئاستی نائاگایی “نەست” (Unconscious)، خەون (Dream)، کەسایەتی Personal، تابۆ (Taboo)، گرێی ئۆدیب (Oedipus complexe)، عیشق (Adoring)، لێک دراونەتەوە. دواجار ئەنجامی کۆڵینەوەکە ڕاگەیەنراوە و سەرچاوەکان خراونەتە ڕوو.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەرەو یۆبیلی زیونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *