خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / کتێبی «ژنە بەدرخانییەکان» چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی «ژنە بەدرخانییەکان» چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی «ژنە بەدرخانییەکان» چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

(ژنە بەدرخانییەکان) ناونیشانی نوێترین کتێبی نووسەر (بوخاری وشیار)ە و بڕیارە لەم نزیکانەدا ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین لە هەولێر چاپ و بڵاوی بکاتەوە.

کتێبەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی مێژووییە لەسەر بنەماڵەی بەدرخانییەکان بەگشتی و ژنە هەڵکەوتووەکانی ئەم بنەماڵەیە بەتایبەتی. لە سەرەتای کتێبەکەدا کورتە مێژوویەکی سەرهەڵدان و ناو و پێگەی میر بەدرخان دواهەمین میری ئەمارەتی بۆتان خراوەتە ڕوو، سەرهەڵدان و ئاوابوونی بەهێزترین میرنشینی کوردی ئەم سەردەمە قسەی لەسەر کراوە و دواتر قۆناغی دوای ڕووخانی میرنشی بۆتان خراوەتە ڕوو. کتێبەکە لە سێ بەش پێک هاتووە و لە هەر بەشیکدا کار لەسەر ژنە هەڵکەوتووێکی بنەماڵەی بەدرخانیان کراوە. لە سەرەتای هەر بەشێکی کتێبەکەدا نووسەر ڕۆڵی باوکی ئەم ژنانەی خستووەتە ڕوو و دواتر بە وردی ژیان و بەسەرهاتی ژنە بەدرخانییەکانی نووسیوەتەوە و ڕۆڵ و پێگە و کارەکانیانی خستوەتە ڕوو. ئەم ژنە بەدرخانییانەی لەم کتێبەدا کاریان لەسەر کراوە بریتین لە: ١- (لەیلا بەدرخان ١٩٠٨-١٩٨٦) ئەستێرەی گەشی سەما و مۆسیقای کوردی و یەکەمین ژنە سەماکاری کورد لە مێژوودا. ٢- (ڕەوشەن بەدرخان ١٩٠٩-١٩٩٢) ژنە چالاکوان و نووسەر و وەرگێڕی کورد. ٣- (سینەم بەدرخان ١٩٣٨) ڕووناکبیر و نووسەر و کەسایەتی کورد.

بوخاری وشیار

سینەم جەلادەت بەدرخان لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسیویەتی: ( بەر لە هەموو شتێک دەمەوێت سوپاسێکی بێ پایانی نووسەری هێژا بوخاری وشیار بکەم، کە دڵسۆزانە گرنگی بە مێژووی بنەماڵەی بەدرخانییەکان داوە و لەم کتێبەدا ژنە بەهرەمەندە بەدرخانییەکانی بەسەر کردووەتەوە و بیۆگرافیای نووسیونەتەوە و ئاوڕیکی پێویستی لە مێژووی بنەماڵەکەمان داوەتەوە. ئەوەندەی منیش لە دەستم هاتبێت بۆ ئەم کارەی یارمەتیم داوە و تا توانیبێتم ئەرشیفی بنەماڵەکەمانم خستووەتە بەردەستی بۆ نووسینەوەی ئەم مێژووە…)

بنەماڵەی بەدرخانیەکان یەکێکن لە بنەماڵە هەرە دێرینەکانی کورد و جێ پەنجەیان لە مێژووی سیاسی و ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی ئێمەدا دیارە و چەندان کەسایەتی دیاریان لێ هەڵکەوتووە و هەمیشە خزمەتیان بە بزاڤی ڕۆشنبیری کوردی کردووە و بۆ دۆزی کورد زەحمەتی زۆریان کێشاوە. ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی باش دەبێت بۆ زیاتر ئاشنابوون بە بنەماڵەی بەدرخانییەکان و ئەم ژنانەی کە لەم بنەماڵەیەدا هەڵکوتوون و جێ پەنجەیان بەسەر مێژووی کورددا دیارە.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *