خانه / دسته‌بندی نشده / بەرەو یۆبیلی زیونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ

بەرەو یۆبیلی زیونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ


بەرەو یۆبیلی زیونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ

پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی– ڕۆژانی (۲۵ تا ۲۸)ی ۵ی ۲۰۲۲، بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتی گەلاوێژ، لەشاری سلێمانی ‌ ‌‌هەردوو پێشانگەی شێوەكاری و پێشانگەی كتێب لەكارگەی كولتووری سلێمانی- كارگەی جگەرە دەكرێنەوە.

کاتژمێر (۴)ی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژیش، لەتەلاری هونەر بە بەشداری میوانێكی زۆری ناوخۆ و دەرەوە، بەپێشكەشكردنی چەندین چالاكی هونەری وەك كۆنسێرتی میوزیك و گۆرانی و خەڵاتكردنی (۳) هونەرمەندو (۲) نووسەری كوردو خوێندنەوەی دەقی شیعری بەزمانەكانی عەرەبی و فارسی و كوردی، فێستیڤاڵ دەستپێدەكات.
هەر لەیەكەم ڕۆژی فێستیڤاڵدا چەندین چالاكی و بڕگەی دیكەی هونەری و كولتووری پێشكەشدەكرێن.
لەڕۆژانی دواتریشداو لەدرێژەی چالاكییەكانی یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لەهۆتێل رامادا، چەندین پانێل و دیدار لەسەر تەوەری جیاجیا بەڕێوەدەچن.

لەبەشێكی دیكەی چالاكییەكانی فێستیڤاڵدا، كاتژمێر (۸)ی ئێوارەی دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵ، لەهۆڵی رامادا شەوە شیعری یوبیلی زیوینی گەلاوێژ بەبەشداری چەندین شاعیر بەڕێوەدەچێت و لەهەمان كات و لەسێیەم ڕۆژی فێستیڤاڵدا، لەهۆڵی ڕۆشنبیری، شانۆگەری (ماڵی خۆشەویستی) نمایشدەكرێت.

لەكۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵیشدا بەدابەشكردنی خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی  پێشبڕكێی (شیعر، چیرۆك و لێكۆڵینەوە)، كۆتایی بەبیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دێت.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

سەید محەممەد ئەمینی میسری(سەیدیان)

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *