خانه / اخبار و رویدادها / بەشداربووانی بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕاگەیەندرا

بەشداربووانی بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕاگەیەندرا

بەشداربووانی بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕاگەیەندرا

پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بەبێ ناوی نووسەرەکانیان ڕادەستی هەرسێ لیژنەی هەڵسەنگاندنی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) کران. لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان کرد کە پەسەندکراوی ئەوانن بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵدا بکەن. دوای گەڕانەوەی بابەتەکان و بەپێی ناونیشانەکانیان، ناوی نووسەرەکانمان لەگەڵ ناونیشانی بابەتەکانیان دیاری کرد. ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی بیستوشەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژە.

لێکۆڵینەوە:
* جەهانئارا خانمی پاوەیی و سەرەتای گوتاری ژنانەی کوردی- بەهار عەلیمورادی- کرماشان
* پۆرترێتی خود لە شیعری نوێی کوردیدا- سالار کەریم حسێن- سلێمانی
* شوناسی کوردی لە ڕوانگەی فەرهەنگییەوە- ئازاد نمەکی- سنە، یەعقووب ئەحمەدی- تاران
* تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن- دیمەن عەبدوڵڵا ساڵح- سلێمانی
* دەوڵەتی کوردی لە ڕوانگەی ئەمین زەکی بەگدا- د. ئیسماعیل مەحمودی- هەورامان
* دەنگبێژی وەک بەشێک لە ناسنامەی کولتووری کورد- ڕێژەن حەسەن مەجید- سلێمانی
* كورد و زمانێ كوردی د نڤیسینێت (كارل مای)دا- حەجی جەعفەر- دهۆک
* ڕەهەندە بوونگەراییەکانی ئاگر- محەمەد نەبی- هەولێر

چیرۆک:
* هاوڕێ به‌دبه‌خته‌كه‌ی باوكم- ئەژین فەهمی- سۆران
* پەنکچووەیشن- گۆران سەمەد- سۆران
* ئەوەی لە نهۆمی پێنجەم دەبریسکایەوە- ڕێزان فەتاح- هەولێر
* لافاو- دارا ئازادمەنش- تاران
* چوار برا- محەمەد حەسەن محەمەد- سلێمانی
* گاوگەردوون- ئالان محەمەد- بۆکان
* لێگەریان- محەمەد ئدریس عەبدولرەزاق- دهۆک
* چەکمەیل چەرمێ- موژگان موزەفەری- تاران

شیعر:
* لاپەڕەی پێوە نەماوە دڵم- گوڵاڵە عوسمان- سلێمانی
* درزەکانی نێو گەردوون- هەڵۆ محەمەد عەلی- مەخمور
* خوێنبەربوونی زەمەن- عەلی حەسەن- کەلار
* بە ئێمەی گوتبێ- سوهەیب عەلی مەحمود- مەریوان
* سنووربازی لەگەڵ ئاو- کەیوان قادری- سلێمانی
* نوستالیژیای خۆڵ- عیزەدین مستەفا نەجمەدین- هەولێر
* ته‌نیایی، ناوێكی دیكه‌ی کاتەکانمە- ئازاد به‌هین- ئه‌ڵمانیا
* کڕکەوتوو لەنێو تەختی حەب- سروشت نەوزاد- سەیدسادق
* پاییز- ئەحمەد مستەفا- دهۆک
* بەر لە هەڵاتنی زەردەپەڕ، ئاوابوونی گزنگ- هاودەنگ سەباح- هەولێر
* یاده‌وه‌ریی سه‌ربازێك- سه‌ردار قادر- سلێمانی
* نیەنیشم- هادی پووڕشەێخ- ئیلام

 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

آرزوی ماه بر آورده شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *