خانه / اخبار و رویدادها / بەختیار عەلی خەڵاتی هێلدا دۆمین وەردەگرێت

بەختیار عەلی خەڵاتی هێلدا دۆمین وەردەگرێت

بەختیار عەلی خەڵاتی هێلدا دۆمین وەردەگرێت

خەڵاتی هێلدا دۆمینی ئەڵمانی بۆ ساڵی ۲۰۲۳ بەخشرایە بەختیار عەلی، نووسەر و رۆماننووسی کورد. لیژنەی هەڵسەنگاندن دەڵێن، نووسینەکانی بەختیار عەلی لە سەردەمی جەنگ و قەیرانەکاندا “نموونەی مرۆڤایەتی” پێشان دەدەن.

خەڵاتەکە تایبەتە بەو نووسەرانەی تاراوگە کە لە ئەڵمانیا بابەتی ئەدەبی دەنووسن و بڵاودەکەنەوە.

خەڵاتەکە لەلایەن دامەزراوەی هێلدا دۆمینەوە دابین دەکرێت و سێ ساڵ جارێک دەبەخشرێتە نووسەرێکی ئەدەبی.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی هێلدا دۆمین، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە نووسەر بەختیار عەلییان راگەیاندووە، ئەو براوەی خەڵاتەکەیە بۆ ساڵی ۲۰۲۳٫ ئێوارەی ئەمڕۆش بە فەرمی لە ماڵپەڕەکەیان بڵاویان کردەوە.

پاش وەرگرتنی خەڵاتی نیلی زاکس لە ساڵی ۲۰۱۷، ئەمە دووەمین خەڵاتی گرنگە کە نووسەر بەختیار عەلی وەریدەگرێت.

خەڵاتەکە بە ناوی هێلدا دۆمینە کە بە دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە ناسراوترین شاعیرەکانی سەدەی بیستەمی ئەو وڵاتە دادەنرێت. هێلدا دۆمین خۆی لە ساڵی ۱۹۹۲ یەکەمین براوەی خەڵاتەکە بووە.

لیژنەی هەڵسەنگاندن لەبارەی نووسینەکانی بەختیار عەلی دەڵێن، “لە جیهانی قەیران و جەنگەکاندا، بەختیار عەلی نموونەی مرۆڤایەتی لە ئەدەبیاتەکەیدا پێشانداوە، کار و ژیانی [بەختیار عەلی] لەنێو شەڕدا و لە کوردستانی عێراق شێوەی گرتبوو. ئەو توانی کوشتنی هەزاران کەس بخاتە نێو چیرۆکە رەنگاوڕەنگەکانیەوە.”

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “رۆمانەکانی وەکو نووسراوی سەر کێلی قەبرەکانیانن بۆ قوربانییەکان، گێڕانەوەی مەزنی هاوڕێیەتی، ناپاکی و ئازارن. رۆمانەکانی گەڕانن بەدوای راستی و ئاشتەوایی بەبێ تۆڵەسەندنەوە، هەروەها مانەوەن لەگەڵ چیرۆک و لە رێگەی چیرۆکەوە. موزەفەری سوبحدەم، پاڵەوانی رۆمانەکە (دواهەمین هەناری دونیا)، لە بەلەمی پەنابەراندا کە بەرەو ئەوروپا دەڕوات، چیرۆکەکانی خۆی لەسەر دەریا بەرزەکان، بۆ دەرەوە، بۆ ناوەوە، بۆ نەزانراو و خەیاڵنەکراوەکان، دەگێڕێتەوە.”

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەر ماڵپەڕەکە هەن، بەهای خەڵاتەکە ۱۵ هەزار یۆرۆیە.

بەختیار عەلی، لە ۱۹۶۰ لە سلێمانی لە دایکبووە. رۆماننووس، شاعیر و رۆشنبیری کوردە، لە ۱۹۹۴ کوردستانی جێهێشتووە و رووی لە ئەوروپا کردووە، یەکەم رۆمانی بەناوی “مەرگی تاقانەی دووەم” لە ۱۹۹۷ بڵاوکردووەتەوە.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

تاثیر سینمای چارلی چاپلین بر شخصیت های کتاب «از راحیل بانوی یهودی چه خبر؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *