خانه / اخبار و رویدادها / بەختیار عەلی خەڵاتی هێڵدا دۆمینی وەرگرت

بەختیار عەلی خەڵاتی هێڵدا دۆمینی وەرگرت

بەختیار عەلی خەڵاتی هێڵدا دۆمینی وەرگرت

دوێنێ ۲۰۲۴/۳/۱۲نوسەری دیاری کورد، بەختیار عەلی لە مەراسیمێکدا لە «ڕاتهاوس»ـی شاری هایدلبێرگ، بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە میوانان و ئەدەب دۆستان، خەڵاتی هێلدا دۆمینی پێبەخشرا.

ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لە سەدەی بیستدا، خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی ١٩٩٢ دا.

ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت و لە دوای خەڵاتی نیلی زاکس، ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر وەریدەگرت.

لیژنەکە لە بڵاوکراوەیەکدا دەربارەی هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکەی بە “بەختیار عەلی” گوتی: ” لە جیهانێکی پڕ لە قەیران و جەنگدا، ئەدەبی بەختیار عەلی دەلالەتێکی مرۆڤدۆستیمان دەهێنێتە بەردەست، هەم کارەکانی، هەم ژیانی خۆی گەلێک بە کاریگەرییەکانی جەنگ لە کوردستانی عێراق رەنگڕێژن”.

لەبەشێكی تری بڵاوكراوەكەی لیژنەكەدا هاتووە : “بەختیار عەلی خاوەنی زمانێکی بەتوانایە، وەک چیرۆکنووسێکی ئەفسوناوی، توندوتیژیی و کوشتارە گەورەکان دەگۆڕێتە سەر وێنەگەلێکی سیاسی هاوشێوە، دەیگۆڕێتە سەر ئەفسانەی پڕ لە وێنەی بەهێز، سەر بە ئەدەبیاتێکی جیهانی پڕ لە ئەفسوونە، بێئەوەی هیچکات لە ناشرینییەکانی جەنگ، یان لە لایەنە ترسناکەکانی بێدەنگ بێت”.

دوای وەرگرتنی خەڵاتی نیلی زاکس لە ساڵی ۲۰۱۷، ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە بە بەختیار عەلی نووسەر دەبەخشرێت.

بەختیار عەلی، لە ساڵی ۱۹۶۰ لە سلێمانی لە دایکبووە، خاوەنی چەندین کاری ئەدەبی و رۆشنبیرییە لە بوارەکانی شیعر، رۆمان، شانۆنامە و هزر، زۆربەی کارەکانی بۆ زمانە جیهانییەکان وەرگێردراوە.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

شێخ نوری شێخ ساڵح؛ رابەری شیعری نوێی كوردی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *