بەختیار عەلی خەڵاتی هێڵدا دۆمینی وەرگرت
بەختیار عەلی خەڵاتی هێڵدا دۆمینی وەرگرت
دوێنێ ۲۰۲۴/۳/۱۲نوسەری دیاری کورد، بەختیار عەلی لە مەراسیمێکدا لە «ڕاتهاوس»ـی شاری هایدلبێرگ، بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە میوانان و ئەدەب دۆستان، خەڵاتی هێلدا دۆمینی پێبەخشرا.
ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لە سەدەی بیستدا، خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی ١٩٩٢ دا.
ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت و لە دوای خەڵاتی نیلی زاکس، ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر وەریدەگرت.