خانه / اخبار و رویدادها / کتێبێک لەبارەی پەرلەمان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

کتێبێک لەبارەی پەرلەمان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

کتێبێک لەبارەی پەرلەمان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

کتێبێکی (الأداء البرلماني في ظل مولقع التواصل الاجتماعي)  لە نووسینی د. فوئاد ئەحمەد سلێمان لەلایەن (المركز العربي للدراسات والبحوث العلمية) لە قاهیرە چاپ و بڵاوکرایەوە. ناوەڕۆکی کتێبەکە لە شەش بەش پێکهاتووە، ئامانجی سەرەکی روونکردنەوەی کاریگەرییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لەسەر ئەدای کاری پەرلەمانی، کە لەئێستادا ئەم تۆڕانە هیچ بوار و دامەزراوەیەکی نەهێشتۆتەوە نەیخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە. دامەزراوەی پەرلەمانیش وەک هەر دامەزراوەیەکی تری سیاسی کەوتۆتە ژێر ئەو کاریگەرییانە، بۆیە لە بەشەکانی ئەم کتێبەدا لەڕێگای بێروڕای دەستەبژێری ئەکادیمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانەوە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەم کاریگەرییانە کراوەو هەروەها گروپێک لە دەستەبژێری پەرلەمانی لە ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانیش تێگەیشتنی خۆیان لەڕێگای (فۆکەس گروپ) بۆ کاریگەرییەکانی میدیای کۆمەڵایەتی لەسەر ئەدای کاری پەرلەمنی خستۆتەڕوو.
لە کتێبەکەدا باس لە گرنگی بەکارهێنانی ئەو تەکنۆلۆژیانە دەکات بۆ پەرلەمان و گرنگی کەڵک وەرگرتنی ئەندامی پەرلەمان لە ئامڕازە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیی و میدیا و تەکنۆلۆژیای سەردەمیانە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان خۆیی و گروپە جیاجیاکان و بۆ کاراکردنی کاری پەرلەمان بەتایبەتی ئەرکی چاودێری   بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ دەنگدەرەکانی، هەروەها گفتوگۆی بەردەوامی نێوان پەرلەمانتاران و هاووڵاتیان.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

بیانیه شورای علمی و داوران هفدهمین دوره جایزه ادبی جلال آل‌احمد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *