خانه / دسته‌بندی نشده / دەربارەی هونەری پەروەردە

دەربارەی هونەری پەروەردە

دەربارەی هونەری پەروەردە

ئیمانوئێل كانت پێی وایە مرۆڤ تەنها لە رێگەی پەروەردەوە دەبێتە مرۆڤ و سنوورێك بۆ دیوە ئاژەڵییەكەی خۆی دادەنێت. لای كانت مرۆڤ دەبێت لە قۆناغی منداڵیدا رابهێنرێت لەسەر ئەوەی كە سنوورەكانی خۆی بزانێت، چونكە ئەگەر پەروەردە نەكرێت لە كاتی گەورەبووندا زەحمەتە بتوانێت پەروەردەكەی رێك بكاتەوە، بەڵام هەرگیز نابێت ئەم كارە سەركوتكەرانە بێت و شكۆی منداڵەكە بشكێنرێت.
ئەم كتێبە كۆمەڵێك وانەی كانتە دەربارەی هونەری پەروەردە كە لە ساڵانی ۱۷۷۶ بۆ ۱۷۸۷ لە بەشی فەلسەفەی زانكۆی كۆینسبێرگدا وتوویەتەوە. كانت لەم كتێبەدا زیاتر باس لە قۆناغی ساوایی و منداڵی و نەوجەوانی دەكات. لە قۆناغی ساواییدا منداڵ زۆر بچووكە و گەورەكان دەبێت بیپارێزن و چاودێری بكەن. لە قۆناغی منداڵیی، منداڵ هێشتا نەگەیشتۆتە قۆناغی بیركردنەوەی عەقڵانی و ناتوانێت لە چەمكەكانی وەك خودا و ئەخلاق تێبگات و هێشتا نەشچوەتە تەمەنی پێگەیشتنی بایۆلۆژییەوە و كانت پێی وایە لەم تەمەنەدا منداڵ تەنها لەسەر شتەكان رابهێنرێت و ئازادانە هێزەكانی جەستەی بەكار بهێنێت. لە قۆناغی نەوجەوانیدا تەمەنەكە چووەتە پێگەیشتنی بایۆلۆژییەوە و كاتی ئەوەیە وردە وردە بە چەمكەكانی ئەرك و یاسا و ئەخلاق و ئایین ئاشنا بكرێت و لە قۆناغی راهێنانەوە ببرێتە قۆناغی فێركردن.
كانت لەم كتێبەدا پێی وایە مرۆڤ تاكە بوونەوەرێكە كە دەبێت پەروەردە بكرێت و مەبەستی لە پەروەردە ئاگا لێبوون و پاراستن و پاڵپشتی و راهێنان و تێگەیاندن و پێگەیاندنە. 
كتێبەكە لەلایەن ئەحمەد كەریم و كۆسار عەبدوڵڵا لە ئینگلیزییەوە كراوە بە كوردی و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی بەفر چاپ كراوە.
جەواد حەیدەری

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

کارگاه‌هایی برای رونق تالیف در ادبیات کودک و نوجوان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *