کتێبی «مۆنادۆلۆژیی دەق» بەرهەمی حەمەی کەریمی بڵاوکرایەوە
ناسنامەی کتێب: “مۆنادۆلۆژیی دەق” ، حەمەی کەریمی، بابەت: لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، چاپەمەنی “نووسیار”، دانیمارک ( ۲۰۲۴)، ژمارەی نێودەوڵەتی: (۹۷۸-۸۷-۹۳۸۵۴-۴۹-۹ :ISBN)
“مۆنادۆلۆژی دەق” پێنجەمین کتێب و نوێترین کتێبی “حەمەی کەریمی” شاعیر و نووسەر لە لایەن وەشانی ” نووسیار “ەوە لە دانیمارک بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە لە دوو ژانری (فەلسەفەی ئەدەبیات و ڕەخنەی ئەدەبی) پێکهاتووە و کۆمەڵێک (وتار و یادداشت و وتوێژی ڕەخنەیی) لە خۆ دەگرێت و ۱۱۴ لاپەڕەیە.
کتێبی ” مۆنادۆلۆژیی دەق ” لە چەند بەش پێکهاتووە.
جەختکردنەوە لە حاڵەتی سەربەخۆیی بەرهەمی هونەری بە پێی تیۆر و بۆچوونی بیرمەندان و نووسەرانی ئەدەبی جیهانی.
جیاوازیی نێوان دوو جۆرە هونەر ( هونەری داهێنەرانە و هونەری ناداهێنەرانە ) بە پێی ڕەخنە و خوێندنەوەی تیۆر و بووچوونی فەلسەفەی کلاسیک و مودێڕن لە ڕوانگەی چەند فیلسووفێکی ڕۆژئاواییەوە. بە تایبەتی خوێندنەوەی تایبەتی فیلسووفی هاوچەرخی ئیتالیایی ” جۆرجۆ ئاگامبێن “.
ئاوڕدانەوە لە هونەری ئاوانگارد و تایبەتمەندیی و پارامێترەکانی ئەو هونەرە لە شیعر و ئەدەبی هاوچەرخی کوردیدا.
٭هەندێکی باسی تایبەت و ڕەخنەگرانە بە شێوەی وتووێژ، سەبارەت بە بەستێنەکانی دەرکەوتن و بیچم گرتنی ڕەوتە شیعرییەکانی ئەدەبیاتی هاوچەرخی کوردی لە ( پاش سوارەییەکانەوە تاکوو ” داکارییەکان ” و ڕەوتی چوار.
جێگای ئاماژەیە ئەم کتێبە لە ناوەندی ” هونەر و ئەندێشە ” لە سەقز لە بەردەستە.
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.