خانه / اخبار و رویدادها / چاپی دووهەمی ڕۆمانی «کۆشکە سوورەکە» چاپ و بڵاو کرایەوە

چاپی دووهەمی ڕۆمانی «کۆشکە سوورەکە» چاپ و بڵاو کرایەوە

چاپی دووهەمی ڕۆمانی «کۆشکە سوورەکە» چاپ و بڵاو کرایەوە

 

«کۆشکە سوورەکە» پێنجەمین و نوێترین ڕۆمانی هیوا قادرە کە لە ئێران و لە لایەن بڵاوگەی ڕاژە لە مەهاباد بۆ دووهەم جار چاپ و بڵاو کرایەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم ڕۆمانە پێشتر لە ساڵی ۲۰۲۱ و لە لایەن دەزگای سەردەم لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار بڵاو کرابووەوە.

هیوا قادر

ناساندنی نووسەر:

هیوا قادر نووسەر، وەرگێڕ و شاعیری کوردە کە لە ۲۶ی کانوونی دووەمی ساڵی ۱۹۶۴ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ۱۹۹۲ تا ۲۰۱۱ لە وڵاتی سوید نیشتەجێ دەبێت و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان. پاش گەڕانەوەی دەبێت بە ئەندامی لیژنەی نووسەرانی گۆڤاری سەردەم. هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری ئەدەبیاتی هاوچەرخ و گۆڤاری سەردەم لە ئەزموون و چالاکییەکانی ئەم نووسەرەیە. هیوا قادر تا ئێستا هەشت کتێبی شێعر، پێنج ڕۆمان، نۆ کتێبی وەرگێڕان لە سویدی بۆ کوردی و چەندین مەقالە و ڕەخنە و وتووێژی نووسیوە و هەروا کتێبەکانی بە چەندین زمان وەرگێڕان کراون.

ڕۆمانی کۆشکە سوورەکە لەسەر شێوازێک لە گێڕانەوەی خەیاڵئامێز بنیاتنراوە، کە مێژووی واقعی سی ساڵ لەمەوبەری کوردستان دەگێڕێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا هەڵگری ‌جۆرێک لە پێشبینییە بۆ دواڕۆژ.

ئەم ڕۆمانە باس لە پیاوێکی سیاسی و سەرمایەداری کورد دەکات، کە لە مێژە خەون بە دروستکردنی کۆشکێکی سوورەوە دەبینێت، بۆ ئەوەی ببێتە جێگایەک بۆ کۆکردنەوەی سیاسی و سەرمایەدارەکان، بەو ئومێدەی نەیارەکان پێکەوە لە دەوریی بەرژەوەندییەکانیان کۆبکاتەوە. لە پاڵ هەموو ئەمانەشدا جێگایەک بێت بۆ بەدیهێنانی هەموو ئەو ویست و خەونانەی کە چێژبەخشن و لە خەیاڵەوە نزیکن وەک لە واقیع.

ڕۆمانەکە لەسەر کۆمەڵێ چیرۆکی پێکەوەبەستراو بنیاتنراوە، کە لە ناو بازنەی عەشق، بێ ئومێدیی، ئازادیی و دڵشکاندا دەسوڕێنەوە، کۆی ڕووداوەکان لە لاپەڕەکانی سەرەتاوە تا دوالاپەڕە خوێنەر داگیردەکەن و لەگەڵ خۆیان گەشتێکی ئەفسووناویی پێ دەکەن.

لە پشتی کتێبەکە ئەم تێکستە نووسراوە:

کۆشکە سوورەکە دواهەمین ڕۆمانی نووسەری بەتوانا هیوا قادرە کە لە ساڵی ۲۰۲۱ چاپ و بڵاو کراوەتەوە. نووسەر لەو ڕۆمانەدا کە خەریکە ژیانی مەنسوور ئاغا و کۆشکە بەناوبانگەکەیمان بۆ دەگێڕێتەوە، ڕەخنەیەکی کۆمەڵایەتی-سیاسیش لە کۆمەڵگای کوردی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش دەگرێ. ئەم ڕۆمانە وەک یەکێک لە ڕۆمانە سەرکەوتووەکانی کورد ئەژمار دەکرێ کە توانیویەتی جگە لەوەیکە هەستێکی چێژبەخش بدات بە خوێنەر، کاریگەری فکریشی لەسەر خوێنەر هەبێ و…

ئامادەکار: ئەحمەد عەبدولحەکیمی

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است. 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

بیست و پنجمین نمایشگاه بین‌المللی کتاب بغداد افتتاح شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *