خانه / اخبار و رویدادها / کۆمەڵە شیعری “بارکۆد” بە زمانی دانمارکی بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە شیعری “بارکۆد” بە زمانی دانمارکی بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە شیعری “بارکۆد” بە زمانی دانمارکی بڵاوکرایەوە

کتێبی «بارکۆد»  بەرهەمی “ئەرسەلان چەلەبی” لە وەشانی Det Poetiske Bureaus Forlag ئاژانسی شیعر لە کۆپنهاگ بڵاو بوویەوە. ئەو بەرهەمە سەرەتا لە ساڵی ٢٠٢٠ بە کوردی و فارسی بڵاو بوویەوە. چاپی فارسی کتێبەکە نەماوە و کوردییەکەی لە وەشانی نووسیار دەست دەکەوێت.

ئەرسەلان چەلەبی

کورتەیەکی وەشانەکە لە سەر کتێبەکە و نووسەر کە لە ماڵپەڕەکەیاندا هاتووە:

کتێبی دانمارکی «بارکۆد» بەرهەمی ئەرسەلان چەلەبی شاعیری کورد لە دایکبووی ١٩٨٦ی زایینی، لە پاش سێزدە کتێبی کوردی و فارسی “شیعر و چیڕۆک” بڵاو بوویەوە. ئەو بەرهەمە لە لایەن ئازاد کەماڵیفەر، سادهیا مێنگال و یاسپا لووتزهۆفت لە کوردی و فارسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر دانمارکی.

کتێبەکە بە هێزە، شیعرگەلێکی تووڕە و شەخسی شاعیرێک کە لە ئێرانەوە کۆچی کردووە بۆ دانمارک و لەوێ گیرساوەتەوە. ئەو کتێبە هەڵگری وێنەی جوانی گرافیکیشە کە بەرهەمی مەرزیە میرزاییە.

ساڵی ٢٠١٧وە کۆمەڵێک لە چیرۆک و شیعرەکانی چەڵەبی بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی، دانمارکی، فەڕەنسی و سپانیایی لە گۆڤار و ئەنتۆلۆژی و ماڵپەڕە ئەدەبی و هونەرییەکانی ئەرووپا بڵاو بۆتەوە کە بریتین لە: ئەنتۆلۆژی شیعری فەڕەنسی لە ناوەندی Flammes Vives لە پاریس. ٢٠١٧، ناوەندی تایبەت بە شیعری  “Recours au poèmeپاریس ٢٠١٨، وەرزنامەی تایبەتی شیعری The Curlew، ساڵی ٢٠١٩ لە لەندەن، گۆڤاری مانگانەی تایبەت بە شیعری A new ulster  ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، ئیرلەند، دوبلین، ناوەندی ئەدەبی The pangolin reviwe تایبەت بە شیعر، لەندەن، وەرزانەی تایبەتی شیعر و هونەری Hvedekorn، دانمارک ٢٠١٩،  گۆڤاری تایبەت بە شیعری Udkant لە دانماڕک. ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، ناساندنی کتێبی بارکۆد لە ڕۆژنامەی Politiken ی دانماڕک. بەشی کولتوور لە ساڵی ٢٠٢١، ناوەندی Cheat River Riview سەر بە بەشی نووسینی داهێنەرانی West Virginia University لە ساڵی ٢٠٢٢،  گۆڤاری Gaceta Parnasus ی وڵاتی پاراگۆئە بە ئیسپانیایی.

لینکی کتێبی بارکۆد بە دانمارکی لە ماڵپەڕی وەشانی ئاژانسی 

Arsalan Chalabi : Stregkode

 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

«آرش زره تن لهونی» استاندار کردستان شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *