دوو كتێبی دیكەی هەراری كرا بە كوردی
عەزیز رەئوف نووسەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانكۆ دوو كتێبی دیكەی یووڤاڵ نووح هەراری بە ناوەكانی(ئێمەی كۆڵنەدەر) و (رایەڵە) لە ئینگلیزییەوە كردووە بە كوردی و دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
نووسەر لە كتێبی(ئێمەی كۆڵنەدەر) كە دوو بەرگە، باس لەوە دەكات كە مرۆڤ چۆن دەستی بەسەر جیهاندا گرت و بۆچی جیهان دادپەروەر نییە، لە بەشێكی دیكەی كتێبەكەدا نووسەر باسی لەوە كردووە كە باوباپیرانی ئێمە چۆن ژیاون و دەسەڵاتی باڵای مرۆڤی ژیر چۆنە.
نووسەر لە كتێبی(رایەڵە) كورتەیەك لە مێژووی تۆڕەكانی زانیاری لە چاخی بەردینەوە بۆ زیرەكیی دەستكرد دەكات و كتێبەكە لە سێ بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم تۆڕە مرۆییەكان، با لە پەیوەندییە بێ سنوورەكان و گرنگی كاغەز و فەنتازیای بێ هەڵە، بەشی دووەم تۆڕە نائۆرگانێك، چۆن كۆمپیوتەر جیاوازە لە چاپخانە؟ بەشی سێیەم تایبەتە بە سیاسی كۆمپیوتەر، باس لەوە دەكات كە ئایا هێشتا دەتوانین گفتوگۆیەك بكەین؟
هەردوو كتێبەكە لەلایەن دەزگایی رۆشنبیریی جەمال عیرفان و لەسەر ئەركی(د. تەها رەسوڵ)چاپكراوە.